ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمپانیای نەوتی ئارامكۆی سعوودی ڕایگەیاند كە لە چارەكی دووەمی ساڵی 2022دا قازانجێكی پێوانەیی بە بڕی 48.4 ملیار دۆلار بەدەستهێناوە، كە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی 90.2 زیادیكردووە، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە پاشخانی جەنگدا لە ئۆكرانیا.
كۆمپانیا زەبەلاحەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، داهاتەكەی لە چارەكی دووەمی ساڵی 2022دا بەڕێژەی 90.2% بەرزبووەتەوە.
كۆمپانیاكە هۆكارەكەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو و زیادبوونی بڕی فرۆشراو و زیادبوونی قازانجی كەرتی پاڵاوتنی نەوت گەڕاندەوە.
جێگای ئاماژەیە كۆمپانیاكە لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بە بڕی 39.5 ملیار دۆلار قازانجی بەدەستهێناوە.
لەوبارەیەوە ئەمین ناسر سەرۆك و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئارامكۆ دەڵێت: پێشبینی دەكەین خواست لەسەر نەوت بۆ ماوەی دەیەی ئێستا بەردەوام بێت لە گەشەكردن، سەرەڕای فشارە ئابوورییە نەرێنییەكان لەسەر ئاسۆی جیهانی لە كورتخایەندا.
ئارامكۆی سعوودیە قازانجێكی پێوانەیی بە بڕی 48.4 ملیار دۆلار بەدەست دەهێنێ
لە چارەكی دووەمی ساڵی 2022دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.