ئەگەر هەیە جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و دووی قەتەر بۆ ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك رۆژ پێشبخرێت و یارى دەستپێکیش لە نێوان قەتەر و ئیکوادۆردا بەڕێوەبچێت.
بریاره لهبیستو یه‌كی تشرینی دووه‌می داهاتوو یاری كرانه‌وه‌ی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست‌و دووی قه‌ته‌ر به‌رێوه‌بچێت، به‌لام به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ره‌نگه ئه‌م پاله‌وانیه‌تیه بۆ ماوه‌ی ڕۆژێک پێشبخرێت و لە بیستی تشرینی دووه‌می داهاتوو به‌یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری میواندار و ئیكوادۆر یاری ده‌ستپێكی جامی جیهانی ئه‌نجام بدرێت، پێش خستنى یاری ده‌ستپێكی مۆندیال بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه تا هه‌لبژارده‌ی قه‌ته‌ری میواندار یارى دەستپێک ئەنجام بدات.
بڕیاربوو پاڵەوانێتییەکە بە یاری نێوان هۆڵەندا و سەنیگال ڕۆژی دووشەممە بیست‌و یه‌كی تشرینی دووه‌م ده‌ست پێ بكات، دواتر هه‌لبژارده‌ی قەتەر بەرامبەر ئیکوادۆر لە هەمان ڕۆژ له‌سه‌ر یاریگای ئەلبەیت دەبێت، لای خۆیه‌وه وڵاتی قه‌ته‌ری میواندار هه‌وڵ ده‌دات یاری ده‌ستپێكی جامی جیهانی ئه‌نجام بدات، چونكه له‌رابردوو وه‌ك نه‌ریت یاری كرانه‌وه ولاتی میواندار ئه‌نجامی داوه، ئەم بابەتەش پێویستی بە ڕەزامەندی نووسینگەی ئای ئێف بی ئه‌ی هەیە، بەڵام پێدەچێت ئه‌م پرسه رووبه‌رووی هیچ ناره‌زایه‌تیه‌ك نه‌بێته‌وه.
ئەگەر هەیە جامی جیهانی 2022 بۆ ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك رۆژ پێشبخرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.