یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا به‌ر له‌ده‌ستپێكی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و فرانكفۆرد له‌جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا، خه‌ڵاتی باشترینی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنز لیگی به‌هه‌ر یه‌ك له ڤینسیۆس جۆنیۆر و كه‌ریم بنزیما به‌خشی، بنیزما خه‌لاتی باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی خولەکەی لەلایەن یەکێتیەکەوە پێبەخشرا.
هه‌لبژاردنی كه‌ریم بنزیما وەک باشترین یاریزان دوای ئەوە دێت کە باشترین ئاستی خۆی پێشکەشکرد لە وەرزی رابردوودا و هۆکارێکی سەرەکیبوو بۆ بردنەوەی نازناوی وه‌رزی رابردوو له‌لایه‌ن یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، سه‌باره‌ت به ڤینسیۆس جۆنیۆری به‌رازیلی ئه‌م یاریزانه‌ش رۆلێكی گرنگی بینی له‌بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنز لیگ له‌لایه‌ن یانه‌ی شاهانه.
یوفا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی چامپیۆنز لیگی وەرزی رابردووی پێ به‌خشی، ڤینیسیۆس لە وەرزی رابردووی ئەو خولەدا بە ئاستێکی ناوازەوە دەرکەوت و خاوەنی گۆڵی بردنەوەی یانەکەی بوو لە یاری کۆتاییدا بەرامبەر لیڤەرپوڵ، له‌لایه‌كی دیكه هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت ئانسگار ناوفی وەک باشترین یاریزانی خولی ئەوروپای وەرزی رابردوو دیاری‌کرا دوای ئەوەی لەگەڵ یانەکەی بونە براوه‌ی نازناوی یۆرۆ لیگ.
ڤینسیۆس جۆنیۆر و كه‌ریم بنزیما ، خه‌ڵاتی باشترینی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنز لیگیان وه‌رگرت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.