Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:58

توركیا 32 كۆچبەری لە كەناراوەكانی ئیزمیر دەستگیركرد

کوردستان TV
100%

لە قەزای سەفەریهیسار سەربە پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای توركیا، 39 كۆچبەر رزگاركران كە بەهۆی تێكچوونی بزوێنەری بەلەمەكەیان لە دەریادا گیریانخواردبوو، هەروەها 32 كۆچبەری دیكە دەستگیركران كە هەوڵیان دەدا بچنە دەرەوەی توركیا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئاسایشی كەناراوەكان، لەسەر زانیارییەكی هەواڵگریی لەبارەی بوونی گرووپێكی كۆچبەران لە كەناراوەكانی سەفەریهیسار تیمەكانیان رەوانەی ناوچەكە كردووە.
دوای ئەوەی تیمی ئاسایشی كەناراوەكان رەوانەی ناوچەكە كراون 39 كۆچبەریان رزگاركردووە كە بەهۆی تێكچوونی بزوێنەری بەلەمەكەیان لە دەریادا گیریانخواردبوو.
لەلایەكی دیكەوە، لە كەناراوەكانی قەزای دیكیلی، تیمەكانی ئاسایشی كەناراوەكان 32 كۆچبەری دیكەیان دەستگیركرد كە هەوڵیان دەدا بە رێگەی نایاسایی بچنە دەرەوەی توركیا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.