حكوومه‌تی سریلانكا بڕیاری دا سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و قوتابخانه‌كان بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته ڕابگرێ به‌هۆی نه‌بوونی به‌نزین و كارنه‌كردنی ئامرازهگانی گواستنه‌وه‌ی گشتی.
حكوومه‌تی سریلانكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ئێستادا ناتوانن به‌نزین بۆ ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه دابین بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌مه بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته فه‌رمانبه‌ران و قوتابییان له ماڵه‌وه ده‌مێننه‌وه و ده‌وام ناكه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌ڕێوه‌بردنی گشتی سریلانكا ڕایگه‌یاند: له سبه‌ی دووشه‌مه‌وه به‌هۆی كه‌می به‌نزین و گازه‌وه، ته‌نیا كاروباری پێویست و زه‌رورییه‌كان ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕاشیگه‌یاند: له فه‌رمانگه و دامه‌زراوه حكوومییه‌كان ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكی كه‌م و پێویست ده‌وام ده‌كه‌ن و به‌شی هه‌ره زۆری فه‌رمانبه‌ران ناچار ده‌كرێن له ماڵه ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تی سریلانكا دوای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆڕۆنا، تووشی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی سووته‌مه‌نی و ئابووری بووه‌وه له‌وه‌ته‌ی له ساڵی 1948 سه‌ربه‌خۆی به‌ده‌ستهێناوه تووشی قه‌یرانی له‌مجۆره نه‌بۆته‌وه، وای لێهاتووه حكوومه‌ت ماوه‌ی ساڵێكه ده‌سته‌وسان وه‌ستاوه له دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی هاووڵاتییانی وه‌ك خۆراك و ده‌رمان و سووته‌مه‌نی.
جگه له‌وه‌ش به‌شی هه‌ره‌زۆری وڵات ماوه‌یه‌كی زۆره كاره‌بای لهسهربڕاوه و ئه‌مه وای كردووه هاووڵاتییان له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام هه‌مووی بێ چاره بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.