كچه یاریزانی پۆڵه‌ندی، ئیگا سویاتێك نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسای له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی خانمان به‌ده‌ستهێنا كه دووه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و له یاریگاكانی ڕۆلاند گارۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، سویاتێكی پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له كۆری گاوفی كچه تێنسزانی لاوی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی بیست و سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
یاریه‌كه یه‌ك كاتژمێر‌و هه‌شت خوله‌كی خایاند، سه‌ره‌تا سویاتێك كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به شه‌ش یه‌ك به سوودی خۆی ته‌واوكرد.
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش كچه تێنسزانه پۆڵه‌ندیه‌كه له‌سه‌ر هه‌مان ئاستی به‌رزی به‌رده‌وام بوو و ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌شی به شه‌ش سێ برده‌وه‌و نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد، هاوكات سویاتێك سیی و پێنجه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی له پاڵه‌وانێتیه‌كانی ئه‌مساڵی تێنسی پیشه‌گه‌ران له ئاستی خانمان تۆماركرد، هاوكات سویاتێكی ته‌مه‌ن بیتسویهك ساڵ نازناوی ڕۆلاند گارۆسی بۆ دووه‌مجار له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی له ساڵی دووهه‌زاروبیست به‌ده‌ستهێنابوو.
هاوكات شه‌شه‌م نازناوی له‌سه‌ریه‌كی له ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه له دوای نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كانی ده‌وحه‌و ئیندیان وێڵزو مه‌یامی و شتوتگارت و ڕۆما برده‌وه.
ئیگا سویاتێك نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسای به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.