Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:23

له‌خولی نایابی عێراقدا ئه‌مشه‌و هه‌ولێر میوانداری زاخۆ ده‌كات

کوردستان TV
100%


لە كۆتایی ڕكابەرییەكانی گەڕی بیست و نۆیەمی خولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەكانی عێراق و لە یاری دێربی هەرێمی كوردستان، كاتژمێر دەی ئەمشەو بەكاتی هەولێر، یانەی هەولێر میوانداری یانەی زاخۆ دەكات و یاریەكەش لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فڕەنسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت.
 یانەی هەولێر بەم دواییە دوو سەركەوتنی گرنگی لەبەرامبەر یانەكانی كارەباو زەورا بەدەستهێناو دواتر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی نەفتی بەسرە یەكسان بوو، ئێستاش یانەی هەولێر بە كۆكردنەوەی سیی و شەش خاڵ لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی یانەكان دایە.
 یاریزانانی هەولێر دوایین یەكەی مەشقیان بۆ خۆئامادەكردن بۆ یاری ئەمشەو بەسەرپەرشتی ڕاهێنەر نزار مەحروس سازكرد، لەو لاشەوە یانەی زاخۆ خاوەنی سیی و حەوت خاڵەو لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی دێت، بەم دواییە یانەی زاخۆ فیراس خەتیبی سوری بە ڕاهێنەری تیپەكەی لە شوێنی عەبدولوەهاب ئەبولهێل دەستنیشانكردو ئەم یاریەش دەبێتە یەكەم یاری زاخۆ بەسەرپەرشتی ڕاهێنەر فیراس خەتیب .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.