Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 20:53

دیداری شانۆی هه‌ولێر

کوردستان TV
100%


له‌پێناو شڕۆڤه‌كردن و زاڵبون به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كانی شانۆو دۆزینه‌وی ڕێگه‌چاره‌ بۆ ئاریشه‌كان پێشنیازده‌كه‌م دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان (دیداری شانۆی هه‌ولێر ) سازبكرێت و دیداره‌كه‌ 3 ڕۆژ بخایه‌نێت و لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ دابنرێت بۆ مه‌به‌ستی بانگێشت كردنی نوێنه‌ری ب.هونه‌ری شانۆو په‌یمانگه‌و كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان و یه‌كێتی شانۆكاران و كۆمه‌ڵه‌و تیپ و گروپه‌ شانۆییه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌و 3 ڕوژه‌دا چه‌ندین كۆڕو سمینارو كۆبونه‌وه‌ ڕێك بخرێت و بانگێشتی پارێزگاری هه‌ولێرو وه‌زیری ڕۆشنبیری و به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی ڕۆشنبیری و لاوان و لیژنه‌ی ڕۆشنبیری په‌ڕله‌مان و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وسه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت و سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ كارو چالاكی و ڕاسپارده‌و پێشنیاره‌كان بگوازنه‌وه‌  ،ئه‌وه‌ی شایه‌نی باشه‌ سه‌رجه‌م شانۆڤانان به‌گوڕوتینه‌وه‌ به‌شداری له‌م دیداره‌دا بكه‌ن چونكه‌ قه‌یرانی شانۆی هه‌ولێر و وه‌ستانی چالاكیه‌كان له‌قۆناغی ئێستادا به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی هه‌موماندایه‌ ناكرێت و ناشێت له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان  په‌رده‌ی ناو هۆڵه‌كانی شانۆ دابخرێت و له‌ئاست ئه‌و هونه‌ره‌ كه‌مێژویه‌كی دورو درێژی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شارستانیه‌ت له‌جیهاندا ڕۆڵێكی مه‌زنی گێڕاوه‌ له‌ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگادا ده‌سته‌و وه‌ستان بوه‌ستین، هه‌موو گرفتێك چاره‌سه‌ری خۆی هه‌یه‌ پێوسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یه‌ندیداره‌كان پشتیوانی خۆیان ده‌رببڕن بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م دیداره‌شانۆییه‌ پێویسته حكومه‌ت و ده‌زگاكانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌جددی ئاوڕی لێبده‌نه‌وه‌ تاكو جارێكی تڕ به‌ گوڕو تینه‌وه‌ بزاڤی شانۆی هه‌ولێر چاڵاك بكرێته‌وه‌
د.ژیلوان تاهیر

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.