Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:00

مەراسیمێك بۆ بەخشینی خەڵاتی (دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی كوردی) ڕێكدەخرێت

کوردستان TV
100%

 سبەی چوارشەممە 13-4-2022 لەتەلاری هونەرهۆڵی چێوار ناوەندی بڵاوكردنەوەی كەپر، لەڕێوڕەسمێكدا خەڵاتێك لەپێناو برەودان بەنووسینی دەقی شانۆیی و هاندانی شانۆنامەنووساندا، بەناونیشانی (خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی كوردی) دەبەخشێت.
 لەمەراسیمەكەدا، وێڕای پێشكەشكردنی موزیك و دابەشكردنی خەڵات و بڵاوكردنەوەی كتێبی شانۆنامەی براوەو نمایشكردنی بەشێك لەدەقە شانۆییەكە لەلایەن چەند شانۆكارێكەوە، هەروەها دانانی بەردی بناغەی خەڵاتێكی هونەریی لەم جۆرە دەبێت بۆ نەوەی داهاتوومان.
شایانی باسە، خەڵاتەكە ناوەندی كەپر شانۆنامەی براوەی چاپ كردووە و نووسەری شانۆنامە بە بڕی 500 دۆلار خەڵات دەكرێت و پەیكەرێكیشی پێشكەش دەكرێت ،كە پەیكەری خەڵاتی (دانا ڕەئووف)ە بۆ شانۆ نامەی كوردی، پەیكە‌رەكە لەلایەن هونەرمەند شوان كەمال-ەوە لە كەرەستەی برۆنز لەوڵاتی سوید دروستكراوە.
 ئا- كامران
 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.