Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:07

دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگاییكردنی بۆریس بێكه‌ری ئه‌ڵمانی له‌ به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


 
دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگاییكردنی بۆریس بێكه‌ری ئه‌ڵمانی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ دادگای ساوت وۆرك كراون له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی بةریتانیا به‌ڕێوه‌چوو.
 بێكه‌ر به‌ تۆمه‌تی شاردنه‌وه‌ی چه‌ندین خشڵی به‌هادار به‌ نرخی پتر له‌ چوار ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی دادگایی ده‌كرێت، ئه‌م ئه‌ستێره‌ی پێشووی تێنسی سه‌رزه‌وی تۆمه‌تبار كراوه‌ به‌ ڕاده‌ست نه‌كردنه‌وه‌ی بیست و چوار جام كه‌ له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆیدا به‌ده‌ستی هێناون وه‌ك جامی پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆنی‌ ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو هه‌شتاوپێنج و جامی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكای هه‌زارونۆسه‌دو هه‌شتا و نۆ و چه‌ند خه‌ڵاتێكی زیوی كه‌ له‌ پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئوستڕالیا له‌ ساڵانی هه‌زار و نۆسه‌دو نه‌وه‌دویه‌ك تا هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌دوشه‌ش به‌ده‌ستی هێناوه‌، ئه‌مه‌ وێڕای میدالیای زێڕی ئاستی جووت له‌ ئۆڵۆمپیادی هه‌زارونۆسه‌دو نه‌وه‌دودوو،‌ بێكه‌ر بیست تۆمه‌تی ئاراسته‌ كراوه‌، به‌ڵام ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی ته‌واوی تۆمه‌ته‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و پێشتریش ڕایگه‌یاندبوو كه‌ دوای وازهێنانی له‌ یاریكردن له‌ ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو نه‌وه‌دونۆ به‌ خێرایی سامان و داهاته‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.
 هه‌روه‌ها به‌ جیابوونه‌وه‌ی له‌ باربارای هاوسه‌ری پێشووی هێنده‌ی دیكه‌ زیانی مادی به‌ركه‌وت، بێكه‌ری ته‌مه‌ن په‌نجاوچوار ساڵ له‌ ماوه‌ی شازده‌ ساڵی كاروانی وه‌رزشی خۆیدا وه‌ك یاریزان چل و نۆ نازناوی له‌ پێشبڕكێكانی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی تاك به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ حوزه‌یرانی دووهه‌زاروحه‌ڤده‌شدا، مایه‌پووچبوونی خۆی ڕاگه‌یاندبوو.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.