تێنسزانی رووسی دانیل میدڤیدڤ خاوه‌ن پۆلینی دووه‌می جیهانی به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
میدڤیدڤ له‌تۆری كۆمه‌لایه‌تی خۆی بلاویكردۆته‌وه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌پێكانه‌وه یاریم ئه‌نجام داوه، بۆیه بریارمدا به‌ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی بچووك بۆ ئه‌وه‌ی له‌م پێكانه چاك ببمه‌وه، هه‌روه‌ها میدڤیدڤ روونیكردۆته‌وه ماوه‌ی مانگێك بۆ دوو مانگی پێویسته تا بگه‌رێته‌وه یاریگاكان، ئه‌و تێنسزانه رووسیه دووپاتیكرده‌وه ته‌واوی هه‌وڵ و كۆششی خۆی ده‌خاته گه‌ر له‌پێناو زوو گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو یاریگا.
میدڤیدڤ له‌دوایین پاڵه‌وانیه‌تی میامی كراوه له‌سه‌ر ده‌ستی تێنسزانی پۆله‌ندی هۆربه‌رت هۆركاچ له‌قۆناغی چاره‌گی كۆتایی دووچاری دۆراندن هات، جێی ئاماژه‌یه میدڤیدڤی ته‌مه‌ن بیست‌و شه‌ش سالان له‌نێوان مانگی شوبات بۆ ئاداری رابردوو له‌پێشه‌نگی تێنسزانانی جیهان ده‌هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.