له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیاو په‌ره‌سه‌ندنى گوزه‌رانى حهڵكى كوردستان زۆركه‌س توانى له دونیاى مهزجازى ته‌كنه‌لۆجیا به‌دواى هه‌ست و جێبه‌جێ كردنى ئاره‌زووه تایبه‌تییه‌كانى خۆى بكه‌وێت، ره‌نگه ئه‌و هه‌له‌ى بۆ نه‌وه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مى ئێستاى كورد ههلَكهوتووه بۆ نه‌وه‌ى پێشتر فه‌راهه‌م نه‌بووبێ ، ئه‌لیاس عه‌زیز زۆرگڤانى ته‌مه‌ن 23 ساڵ، یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ى كه توانیویه‌تى خۆى له ناو بوارى فۆتۆگرافى ببینێته‌وه و خولیاى و ئارهزوهكانى له‌گه‌ڵ سروشت تێكه‌ڵ بكات و رۆلى خؤى له ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى ببینێته‌وه .
له كه‌یه‌وه ده‌ستت داوه‌ته كاری فۆتۆ گرافهری؟
_سەرەتایی خۆلیایی فۆتۆگرافیم دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ۲۰۱٦ ، کە بە موبایل دەستم کرد بەکاری فۆتۆگرافی سروشت . تا ئێستاش بەردەوامم .
فۆتۆگرافه‌ری به لای تۆوه چی ده‌گه‌یێنێت؟
_فۆتۆگرافی تێکەڵبوونی خودی هونەرمەندە لەگەڵ لەو بوارەی تێدا کاری دەکات، دەیەوێت لە رێگای چاوی کامێراوە ئەو سات و دیمەنە جوانانە تۆمار بکات، ئەمەش بۆ کارێکی تایبەتیە، یاخۆد بۆ ئارەزووی خۆی وەک یادەوەری هەلبگرێت یان بڵاوکردنەوە لە سوشیاڵ میدیا ، کە دەگات بە بینەر بە چاوێکی جیاواز لە کەسی ئاسایی. ئەمەش هەستێکی خۆش بە فۆتۆگراف دەبەخشێت ،
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.