ئەمریکا و بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی داوایان لە هاووڵاتییانیان کرد بەزووترین کات ئۆکڕاینا جێبهێڵن بههۆی تهشهنهكردنی زیاتری ئاڵۆزییهكانی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕاینا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا گوتی: ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتییانی بەریتانیامان لە پێشینەی هەموو شتێکەوەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانمان لە ئۆکڕاینا دەکەین بەزووترین کات وڵاتەکە جێبهێڵن تا ئەوکاتەی لەبەردەست ماوە.
هاوکات کۆشکی سپی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات تا 24 بۆ 48 کاتژمێری دیکە ئۆکڕاینا جێبێڵن.
جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا "هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکڕاینا لەوانەیە لەهەر کاتێکدابێت ڕووبدات، تەنانەت بەر لە تەواوبوونی ئۆڵۆمپیادی زستانی 20ـی شوباتی پەکین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.