به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م زانیاری زیاتری له‌سه‌ر ئۆپه‌ڕاسیۆنی كوشتنی ئه‌بوو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌شی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له شاری ئیدلیبی سووریا ئاشكرا كرد.
ئاژانسی ده‌نگوباسی (فڕانس پرێس) له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی گواستییه‌وه: ئه‌بوو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌شی له كاتی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه، سه‌ركرده‌كه‌ی داعش به بۆمبێك خۆی ته‌قاندۆته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی له‌ناوبردووه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌نێو قوربانییه‌كاندا ئافره‌ت و منداڵیش هه‌ن.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كوشتنی ئه‌بوو ئیبراهیم هاشمی قڕه‌یشی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعشی له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سووریا ڕاگه‌یاند.
ڕاشیگەیاند: بەهۆی ئازایەتی هێزە سەربازییەکانمان توانرا ئەبوو ئیبراهیم هاشمی قوڕەشی سەکردەی یەکەمی داعش بکرێتە ئامانج و بكوژرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد کە هەموو ئەمریکییەکان بە سەلامەتی لە ئۆپەڕاسیۆنەکە گەڕاونەتەوە.
ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه به هه‌لیكۆپته‌ری سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه و سه‌ربازه‌كان له باكوری ڕۆژئاوای سووریا له نزیك سنووری توركیا دابه‌زیون و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش ڕوویداوه و له ئه‌نجامیشدا سه‌ركرده‌كه‌ی داعش و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدابوون كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.