ئهمهریكا كوژرانی سەرکردەی یەکەمی داعشی لەلایەن هێزە سەربازییەکانی وڵاتهكهیهوه لە باکوری ڕۆژئاوای سووریا ڕاگهیاند.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کەمێک پێش ئێستا لە تویتێکدا ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە باکوری ڕۆژئاوای سووریا ئۆپەڕاسیۆنێکی سەرکەوتوویان لەپێناو ئەمریکا و هاوپەیمانان و سەلامەتی جیهان ئەنجام دا.
ڕاشیگەیاند: بەهۆی ئازایەتی هێزە سەربازییەکانمان توانرا ئەبوو ئیبراهیم هاشمی قوڕەشی سەکردەی یەکەمی داعش بکرێتە ئامانج و بكوژرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد کە هەموو ئەمریکییەکان بە سەلامەتی لە ئۆپەڕاسیۆنەکە گەڕاونەتەوە. جەختیشی کردەوە ئەمشەو پێنجشەممە لەمبارەیەوە پەیامێکی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.