پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری دا لەبارەی درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەینی پەرلەمانی ئەڵمانیادا بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانیان بۆ 9 مانگی دیکە لە هەرێمی کوردستان و عێراق درا.
لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەبڕیارەکە بە دەنگی 555 دەنگی بەڵێ و 110 دەنگی نەخێر بڕیاری کۆتایی لەسەر درا.
بەپێی ئەم بڕیارەش تا 9 مانگی دیکە 500 سەرباز و ڕاوێژکاری ئەڵمانی لە ئەرکدا دەبن بۆ مەشقکردن بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.