كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی فه‌ردین كه‌مانگه‌ر به ناونیشانی (با تفه‌نگه‌كان بێ ده‌نگ بن) له‌دووتوێی 76 لاپه‌ڕه‌دا بڵاوكرایه‌وه.
كۆمه‌ڵه چیرۆكی "با تفه‌نگه‌كان بێ ده‌نگ بن" كه 10 چیرۆكی جیاواز، له فۆڕم و شێوازی له خۆ ده‌گرێت ئه‌مه‌ش ناونیشانی چیرۆكه‌كانه : (گوڵدانه‌كانی دایكم، هه‌شتی مارس بوو، عاشق ده‌بێ به سه‌رشێت بوونا بناسییه‌وه، هیوای شه‌و چله، شاعیر و گوڵه‌باخ، گه‌ڵاڕێزان، چه‌رخی گه‌ردوون، شاعیر، تاوانبار، تفه‌نگه‌كان با بێده‌نگ بن ).
نووسه‌ر فه‌ردین كه‌مانگه‌ر له‌باره‌ی چیرۆكه‌كانی ده‌ڵێت" چۆن ده‌توانین له‌م زه‌مه‌نه نامۆیه‌دا كه جیهان تووشی مۆدێڕنیته و مۆدێڕنیزاسیۆن و ئاڵوگۆڕێكی یه‌كجار بووه، په‌یامی خۆشه‌ویستی، سوڵح و ئاشتی و هێمنایه‌تی خۆمان به كۆمه‌ڵگای جیهانی ڕابگه‌یێنین و دنیایه‌ك دوور له ته‌نگه‌ژه، شه‌ڕ و كوشتار بخولقێنین و ببینه په‌یامبه‌رانی سوڵح و ئاشتی له جیهاندا ".
شایانی باسه به‌رگی كتێبه‌كه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی سنه‌یی "فه‌ردین سادق ئه‌ییوبی" دیزلینی بۆ كراوه.
ئا- كامران
چیرۆک نووس فه‌ردین که‌مانگه‌ر "با تفه‌نگه‌کان بێ ده‌نگ بن" بڵاوکرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.