له خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی دێنڤێر ناگێتس به سه‌دوحه‌ڤده خاڵ به‌رامبه‌ر به سه‌دو یازده خاڵ له تیپی دیترۆیت پیستۆنزی میوانی برده‌وه.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، هه‌ردوو تیپ به شه‌ست خاڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون، له نیوه‌ی دووه‌میش، یاریزانانی دێنڤێر به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی یاریان كرد‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان به جیاوازی شه‌ش خاڵ به سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش دێنڤێر بیست وچواره‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه برده‌وه، یاریزان نیكۆلا جۆكیچ ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی دێنڤێر بینی و سیی و چوار خاڵی له یاریه‌كه تۆماركرد.
له‌و لاشه‌وه هه‌رسێ یاریزان ئیسای ستێوارت و كادی جونینگهام و كۆری جۆسێف هه‌ریه‌كه‌و هه‌ژده خاڵیان بۆ دیترۆیت به‌ده‌ستهێناو تیپه‌كه‌شیان دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و سیی و چواره‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دۆڕاند.
له خولی باسکه‌ی ئه‌مه‌ریکا تیپی دێنڤێر ناگێتس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی دیترۆیت پیستۆنز تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.