لەمیانی یاریەكانی قۆناغی دووەمی پاڵەوانیەتی ئوسترالیای كراوە له یاری تێنسی سهرزهوی، تێنسزانی ئیسپانی رافائیل نادال رووبەرووی تێسنزانی ئەڵمانی یانیك هانڤمان بوەوه، لە یاریەكە نادال ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو توانی هەرسێ كۆمەڵە له بەرژەوەندی خۆی تەواو بكات، ئەنجامی كۆمەلەكان شەش دوو، شەش سێ، شەش چوار بوو>
بەم بردنەوەش نادال توانی بلیتی قۆناغی سێیەم بەدەست بێنێت، لە قۆناغی داهاتوو نادالی تەمەن سیی و پێنج ساڵ لەبەرامبەر كارین خاشانۆفی رووسی یاری دەكات.
نادال بەهێزەوە خۆی بۆ ركابەریەكانی ئوسترالیای كراوە ئامادەكردوە، دوایین جار لە سالی دووهەزارونۆ توانی نازناوی پاڵهوانێتی ئوسترالیا بباتەوە.
له پاڵهوانێتی ئوستڕاڵیای کراوه نادال سهرکهوتنی بهسهر یانیک هانڤمانی ئهڵمانی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.