به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان له جیاتى ئه‌وه‌ى ببێته جۆرێك له پێشكه‌وتن، ئێستا بۆته به‌ڵایه‌كى گه‌وره، زۆرێك له خێزان و گه‌نجان و منداڵانى تووشى كێشه‌ی لابه‌لا كردووه.
وڵاتانى جیهانى سێیه‌م یاخود وڵاته تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان ناوه‌كه‌ى به‌خۆیه‌وه‌یه، چونكه كێشه‌ى سه‌ره‌كیان ئه‌وه‌یه كاتێك منداڵێكى ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵان یاخود هه‌رزه‌كارێك نازانێ بۆچى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كار ده‌هێنێ، له دواتردا تووشى كێشه‌یه‌كى گه‌وره ده‌بێته‌وه خۆى و خێزانه‌كه‌ى له كه‌شێكى ئارام‌دا به‌ره‌و كێشمه‌كێشم ده‌با.
وه‌ك كه‌ناڵى BBC باس له‌وه ده‌كات، ئێستا سێ ملیار كه‌س له‌سه‌ر گۆی زه‌وى سوشیاڵمیدیا به‌كار ده‌هێنێت، واته 40% دانیشتووانى هه‌موو جیهان، له‌یه‌ك خوله‌كیشدا نیو ملیۆن بابه‌ت و چریكه و وێنه بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌مه‌نانه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسمانكرد ئاگادار نه‌بوون و چاودێری نه‌خرایه سه‌ریان له‌لایه‌ن باوانیان، ئه‌وا گومان هه‌ڵناگرێ خۆیان و خانه‌واده‌كانیان تووشى كێشه ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌و بابه‌ت و چریكه پۆستانه‌ى بڵاو ده‌كرێته‌وه له‌وانه‌یه وێنه و بابه‌تى نه‌شیاو بن بۆ ته‌مه‌نێك، واته باوان ده‌بێ ئاگادار منداڵه‌كانیان بن كه له‌نێو ئه‌كاونته‌كانیان كێ ده‌كه‌ن به هاوڕێ و براده‌رى خۆیان، زۆرجاریش ئه‌و هاوڕێیانه‌ى نێو ئه‌و ئه‌كاونتانه له‌وانه‌یه هاوڕێى قوتابخانه بن، به‌ڵام دیسان پێویست ده‌كات دایك و باوك ئاگادارى ئه‌وه بن كه هاوڕێیه‌كانیان چی بۆ یه‌كتر ده‌نووسن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌نیا كاریگه‌رى له‌سه‌ر گه‌نج و منداڵان نییه، به‌ڵكو زۆرجار كاریگه‌ریه‌كى ته‌واوى بۆ سه‌ر گه‌وره‌كان هه‌یه، BBC له راپرسییه‌كدا قسه‌ى له‌گه‌ڵ 1800 ئافره‌ت كردووه و تیایدا ئافره‌تان باسیان له‌وه كردووه "كاتێك قسه له‌گه‌ڵ پیاوان ده‌كه‌ن، هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن".
توێژه‌رانى به‌لجیكا له ساڵى 2014 جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ى بیست خوله‌ك سه‌یرى فه‌یسبووك بكه‌ى ئه‌وا له ڕووى ده‌روونییه‌وه كاریگه‌ر ده‌بێ له سه‌رت، زۆر بابه‌تى خراپ به پێش چاو ده‌كه‌وێ، ئه‌گه‌ر زیاتر به كار بێت ئه‌وا له‌وانه‌یه هه‌ست به توڕه‌یى و گرژبوونى ده‌ماره‌كانت بكه‌ى، له‌وانه‌یه به‌هۆى توڕه‌بوونه‌كه‌ته‌وه له‌نێو ماڵ یان له هه‌ر شوێنێك تووشى كێشه ببیته‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا زۆرجار هه‌واڵه خۆشه‌كان دڵخۆشت ده‌كات، كه‌چى له پاش ئه‌و پۆسته‌دا چه‌ندین وێنه‌ى نه‌شیاو له زۆرێك له بواره‌كان ده‌خوێنیته‌وه یان سه‌یرى وێنه‌یه‌ك ده‌كه‌ى.
توێژه‌ران باسیش له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێ بزانیت كێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ى به هاوڕێى خۆت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى چه‌ند ئه‌كاونتێك به‌كار ده‌هێنن زیاتر هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ و ناخۆشى ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كان یاخود ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ى هه‌ژارن، پیر و گه‌نجان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌ڕواننه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ى ته‌نیا بۆ وێنه‌ى ورووژێنه‌ر و كرده‌وه‌ى نه‌شیاو به‌كار بێت، په‌یوه‌ندیكردن له‌نێوان مێ و نێر و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌و نێوه‌نده‌دا به‌دى ده‌كرێ، وه‌كو چۆن رۆژانه گوێمان له‌وه ده‌بێ "ئه‌م ئافره‌ته تووشى كێشه بۆته‌وه له‌گه‌ڵ پیاوێك"، پیاوه‌كه‌ش به‌بێ گوێدانه هیچ نه‌ریتێك ده‌یه‌وێ به خه‌ڵك بڵێ "من توانیم وابكه‌م"، ئه‌مه له كاتێكدایه كه كێشه له خودى مۆبایل و ئایپاد و كۆمپیوته‌ره‌كه نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه له‌وه‌دایه چۆن به‌كارده‌هێنیت؟
بۆ چۆنیه‌تى به‌كارهێنانی ده‌كرێ باوانه‌كان توێژینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته بخوێننه‌وه، یاخود به پێى نه‌ریت و ئاینه‌كان منداڵان و هه‌رزه‌كان تێبگه‌یه‌ندرێن.
گه‌وره‌كانیش بزانن كاتێك به خراپ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنن چ زیان و كاره‌سات و مقۆمقۆ و كێشه‌ى لابه‌لایان بۆ دروست ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.