له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیاو په‌ره‌سه‌ندنى گوزه‌رانى حهڵكى كوردستان زۆركه‌س توانى له دونیاى مهزجازى ته‌كنه‌لۆجیا به‌دواى هه‌ست و جێبه‌جێ كردنى ئاره‌زووه تایبه‌تییه‌كانى خۆى بكه‌وێت، ره‌نگه ئه‌و هه‌له‌ى بۆ نه‌وه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مى ئێستاى كورد ههلَكهوتووه بۆ نه‌وه‌ى پێشتر فه‌راهه‌م نه‌بووبێ ، ئه‌لیاس عه‌زیز زۆرگڤانى ته‌مه‌ن 23 ساڵ، یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ى كه توانیویه‌تى خۆى له ناو بوارى فۆتۆگرافى ببینێته‌وه و خولیاى و ئارهزوهكانى له‌گه‌ڵ سروشت تێكه‌ڵ بكات و رۆلى خؤى له ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى ببینێته‌وه .
له كه‌یه‌وه ده‌ستت داوه‌ته كاری فۆتۆ گرافهری؟
_سەرەتایی خۆلیایی فۆتۆگرافیم دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ۲۰۱٦ ، کە بە موبایل دەستم کرد بەکاری فۆتۆگرافی سروشت . تا ئێستاش بەردەوامم .
فۆتۆگرافه‌ری به لای تۆوه چی ده‌گه‌یێنێت؟
_فۆتۆگرافی تێکەڵبوونی خودی هونەرمەندە لەگەڵ لەو بوارەی تێدا کاری دەکات، دەیەوێت لە رێگای چاوی کامێراوە ئەو سات و دیمەنە جوانانە تۆمار بکات، ئەمەش بۆ کارێکی تایبەتیە، یاخۆد بۆ ئارەزووی خۆی وەک یادەوەری هەلبگرێت یان بڵاوکردنەوە لە سوشیاڵ میدیا ، کە دەگات بە بینەر بە چاوێکی جیاواز لە کەسی ئاسایی. ئەمەش هەستێکی خۆش بە فۆتۆگراف دەبەخشێت ،
فۆتۆگرافه‌ری هونه‌ره یان زانست؟
_لە سەدەکانی 17 و 18 بەردەوام زانایانی فیزیای لە هەوڵی ئەوە دابوون تا لە رێگا ئامێرەوە وێنەبگرن بە رووناکی ، لە کوتا جار توانییان ئەو کارە ئەنجام بدن ، واتا فۆتۆگرافی لەو سەەردەمە تاکو ئێستا داهێنان دەکات و بەردەوام لە پێشکەووتن دایە لەرووی تەکنەلوجیاو زانستەوە. هەروەها فۆتۆگراف بە شێوازێک لە یاسایەکانی فۆتۆگرافی و کۆمپێزەیشنەوە، بە هۆنەر و سەلیقەی خۆی بە فرێم فرێم ساتەکان تۆمار دەکات کەواتە لە رێگای زانست و تەکنەلوجیاوە هۆنەر دروست دەکات.
فۆتۆگرافه‌ر چی پێبه‌خشیت له ژیانتدا له كاتێكدا تێكه‌ل به سرووشت بوویت؟
_کوردستان پرە لە دیمەنی جوان و دڵرفێن وەک رووبار و کانی وتاڤگە و دارستان ..هتد. کاتێک لەو دیمەنانە تۆمار دەکەم هەستێکی زۆر خۆش و ئارامم پێ دەبەخشێت . وە دەمەوێت لەرێی چاوی موبایلەکەمەوە ئەو دیمەنە جوانەی کوردستان ئاشنا بکەم بە بینەرەکانیم لە کوردستان و جیهان ، ئەوانیش ئەو دیمەنە جوانە ببین و هەستێکی خۆش وئارام پێ ببەخشێت
هیچ دیمه‌نێك هه‌یه كه خۆت وێنه‌ت كێشابێت و به‌ڵاته‌وه جێی سه‌رنج بووبێت ؟
_زۆربەی دیمەنە سرۆشتیەکانی کوردستان دڵرفێن وجێی سەرنجن، بەڵام زیاتر دیمەنەکانی سروشتی دەڤەری بارزان و باڵەکایەتیم تۆمارکردووە ، بەڵام ئەوەی بەڵامەوە تایبەتە وێنەی مزگەوتێکە کە لە رێی ئەو وێنەیە توانیم بەشداری لە یەکەم پێشانگا فۆتۆگرافی بکەم و براوە خەڵاتی یەکەمی پێشانگایەکەبم .
له كاری فۆتۆگرافه‌ری رووبه‌رووی هیچ مه‌ترسیه‌ك بوویته‌وه؟
_سوپاس بۆ خوا تا ئێستا رووبەرووی هیچ حاڵەتێک نەبوومە کە بووبێتە هۆکاری مەترسی لەسەر ژیانم .
وه‌ك فۆتۆگرافه‌رێك به‌رنامه‌ت نیه پێشانگایه‌ك بۆ وێنه‌كانت بكه‌یته‌وه؟
_تا ئێستا هیچ بەرنامەیەکم نییە پێشانگا بکەمەوە ، انشاللە لە داهاتوو گەر هەڵ برەخسێت .
تا ئێستا له چه‌ند پێشانگای فۆتۆگرافهرانت به‌شداری كردووه؟
_تا ئێستا لە چوار پێشانگای فۆتۆگرافی بەشداریم کردووە ، دوو جار لەشاری هەولێر ، جارێک لە شاری سلێمانی و جاڕێکیش لە شاری کەرکوک.
سۆشیال میدیا تا چه‌ند هاوكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی فۆتۆكانت زیاتر بكه‌ونه به‌رچاوی خه‌لك ؟
_بە شێوەیەکی گشتی سوشیاڵ میدیا رۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ بە دەستهێنانی زانیاری و داتا و وەرگرتنی ئەزموون لە هەر بووارێکی ژیاندا ، باشترین هۆکارە گەر بتەوێت لە هەر بوارێک کار بکەی تێدا سەرکوتووبی نەک تەنیا لەبواری فۆتوگرافی دا ، بەڵام سەبارەت بەخۆم لە رێگای سوشیاڵ میدیاوە توانیم بگەم بە سەدان زانیاری و بابەتی گرنگی فۆتۆگرافی ، لەم رێگایەوە ئاشنابووم بەکاری سەدان فۆتۆگرافی ناخۆیی و جیهانی کە ئەزمونم لێیان وەرگرتووە لە کارەکانیان دا ،و لە رێگای سوشیاڵ میدیاوە بەشداری لە چەندین پێشبرکێ مەیدانی و ئۆنلاینم کردووە . هەروەها هۆکارێکی باش بووە لە بڵابوونەوەی وێنەکانم بەشێوەیەکی فرەۆان و زیاتر بناسرێم و چەندین خەڵات بەدەست بهێنم .وە بینەرێکی باش پەیدا بکەم بۆ کارەکانم بەتایبەتی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستگرام .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.