هونه‌رمه‌ند "جه‌وهه‌ر ئه‌نوه‌ر ره‌شید" یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه به‌عه‌شقه‌وه خوولیای هونه‌ره به‌تایبه‌تیش هونه‌ری سینه‌ما ئه‌م هونه‌رمه‌نده ماڵه‌كه‌ی خۆی كردۆته‌و ستۆدیۆیه‌كی هونه‌ری بۆكاری هونه‌ری به جۆرێك هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك ده‌توانێت بۆكاری هونه‌ری به‌كاری بهێنێت ، ئێمه بۆ زیاتر ئاشنا بوون به كاره هونه‌رییه‌كانی به‌چه‌ند پرسیارێك ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان به‌سه‌رمان كرده‌وه.
دیمانه / كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
* چۆنیه‌تی ئاوێته بوونت به جیهانی هونه‌ری شانۆی و دراما بۆ خوێنه‌ره‌نمان باس بكه‌یت
- سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كار بوونم له نێوه‌ندی هونه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كار كردنم له‌سه‌ر ماكینه‌ی سینه‌مای گه‌ڕۆك له له گه‌ڕه‌ك و لادێكانی كوردستان چه‌ندین فیلمی جۆراوجۆر مان به خه‌ڵك ئاشنا كرد و سینه‌ما مان پێناساندن له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه كاری پیشه‌یم له‌سه‌ر ئامێری سینه‌ما بوو له سینه‌ما سه‌لاحه‌دین.
* ئه‌و هونه‌رمه‌ند و كه‌سانه كێن كه هاوكارو رێنشاده‌ر بوونت؟
- له ساڵانی هه‌شتاكان له كۆمه‌له‌ی هونه‌ره جوانه‌كان مه‌ڵبه‌ندی گشتی كارم كرد كه به‌رێزان مامۆستا "ته‌لعه‌ت سامانی ڕه‌حمه‌تی و عه‌بدوڵا پشده‌ری و كاك ره‌سمی" ده‌سته‌ی كارگێری به‌ڕێوه‌بردن بوون زۆر هانیان دام و پشتگیریان كردم بۆ كاری هونه‌ری، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌ری هه‌ولێر و تیپی نه‌ته‌وه‌یی كاری هونه‌رییم كردوه، تا ده‌رچوونم بۆ ئه‌وروپا،دواتر له تاراوگه ده‌ستم كرد به كاری هونه‌ری كرد به تایبه‌ت له‌رووی ده‌رهێنان ونووسینی چه‌ندین كاری پوختمان پێشكه‌ش كرد، شاره‌زاییم له هونه‌ره‌كانی پشت كامیرا و كاره‌كانی تر په‌یدا كرد و به‌شداری چه‌ندین وۆركشۆبی سیناریۆ و ده‌رهێنانی سینه‌مایی كرد.
* ئه‌گه‌ر باس له كاره درامیانه‌ی خۆت بكه‌یت كه تا ئێستا ئه‌نجامدا چ ده‌زگایه‌كی هونه‌ری هاوكارت بوو؟
- له‌یه‌كه‌م كاری ده‌رهێنان وڵاتی سوید پشتگیری كردم بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمی "گه‌ڕانه‌وه " كه باس له ژیانی په‌ناهه‌نده‌یی په‌راگه‌نده‌یی تاكی كورد ده‌كرد باس له ده‌رچوونی خێزانی كورد و كۆچ كردنیان به‌ره‌و ئه‌وروپا ، ئه‌و فلیمه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ووڵاتانی ئه‌وروپا دروست كرد. دواتر كه گه‌ڕامه‌وه كوردستان به‌هۆی بوونی قه‌یرانی دارایی ،كه‌لێنێك له درامای كوردی دروست بوو بۆیه منیش وه‌ك هه‌ڵوێستێك ده‌ستم كرد به كاری هونه‌ری كرد به هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی خۆبه‌خش چه‌ند كارێكی هونه‌ری و درامای كوردیم له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم به‌رهه‌م هێنا كه ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو لای بینه‌ری كورد وه‌ك درامای (خه‌جه گه‌ڕۆك ، وون بووه‌كان ، مۆڵه‌ت ) ئێستاش ماڵێكم دروست كردوه له‌سه‌ر موڵك و ئه‌ركی خۆم به‌ناوی (ماڵی هونه‌رمه‌ندان) بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاری هونه‌ری و هه‌فتانه فیلمی سینه‌مایی تیدا نمایش ده‌كرێت كه خه‌ڵكانێكی زۆری هونه‌ردۆست و هونه‌رمه‌ند ئاماده‌ی نمایشه‌كان ده‌بن.
* جگه له نمایشكردنی فلیمی سینه‌مایی بۆ هونه‌رمه‌ندان له(ماڵی هونه‌رمه‌ندان) له رۆژانی هه‌ینی دا پرۆژه‌ی نوێتان هه‌یه؟
- جگه له نمایش كردنی فیلمی سینه‌مایی به‌تایبه‌تی فلیمه هندییه‌كان ، ئه‌و ماڵه بۆته جێژوانی هونه‌رمه‌ندانی شار و كۆڕ‌و سیمیناری هونه‌ری تیدا ئه‌نجام ده‌درێت له هه‌مان كاتدا ده‌كرێت وه‌ك ئۆفیسی كاری هونه‌ریش سودی لێ وه‌ربگیرێت. سه‌باره‌ت به دواكاری هونه‌ریم ئێستا خه‌ریكی گه‌ڵاله كردنی كارێكی هونه‌رین كه له‌پانزه ئه‌ڵقه پێك دێت بۆ مانگی ره‌مه‌زانی داهاتوو خوا یار بێت به دیده‌نی بینه‌ری كوردی ئاشنا ده‌كه‌ین كه نیاز وایه كۆمه‌لێك هونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستان وه‌كو نواندن به‌شدار بن.
* تیڤییه‌كان چۆن پێشوازی له كاره‌كانت ده‌كه‌ن؟
- ته‌نيا له‌زنجیره درامای (وون بووه‌كان) وه‌ك دیاری هاوكاریم له تیفی كوردستان وه‌رگرتوه، ته‌له‌فزیۆنه‌كانی لۆكاڵی چه‌ندین جار به‌رهه‌مه‌كانی منیان په‌خش كردوه به بێ هیچ هاوكاریه‌كی مادی..
*تێرامانت سه‌باره‌ت به په‌خشكردنی زنجیره دۆبلاژكراوه‌كان له تیڤییه‌كوردییه‌كان چۆنه؟
- سه‌باره‌ت به دۆبلاژی دراما بیانییه‌كان،ته‌نها هۆكار بۆ په‌خه‌ش كردن و گرنگی دان له تیڤییه‌كان نه‌بوونی درامای كوردییه بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری قۆڵی لێ هه‌ڵماڵی بۆ به‌رهه‌مهێنانی درامای كوردی بۆ رێگرتن له دۆبلاژ كردنی درامای بیانی چونكه كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری له‌سه‌ر تاكی كورد كردووه و نه‌گه‌تیفانه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌لتوری گه‌لانی تر نامۆیه بۆ ئێمه‌ی كورد كاریگه‌ری نه‌رێنێ دروست ده‌كات به‌جۆرێك شیرازه‌ی خێزانی كوردی تێكده‌دات.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.