ههڤبهیڤین /كامه‌ران حاججی ئه‌لیاس
هونه‌رمه‌ند" ته‌یب موعته‌سیم"، ته‌مه‌ن (44) ساڵ له گونده دڵڕفێنه‌كه‌ی (سه‌ران)ی سه‌ر به‌شاری رواندز له‌دایك بووه، ئه‌گه‌ر چی ئێستا ته‌نیا یه‌ك په‌نجه‌ی كار ده‌كات به‌ڵام هه‌رده‌م توانستێكی له‌راده‌به‌ری هه‌یه هه‌رگیز ناته‌ندروستی جه‌سته‌ی نه‌بۆته رێگربۆ بهرهودان به كاره هونه‌رییه‌كانی ، ئه‌و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته هه‌ر له‌سه‌ر كورسی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت سه‌رجه‌م كاره‌كانی رارایی ده‌كات ، له هه‌مووی گرنگتر له چه‌ندین رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و سه‌ندیكا كار ده‌كات به‌هۆی ئه‌و به‌هره و ژیانه تایبه‌تییه‌وه بۆته كه‌سێكی ڕوح سووك و خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی، وه‌ك سه‌رسامی و نموونه‌یه‌كی باڵا له كوردستان، به‌رده‌وام خه‌ڵكی له هه‌موو ئاسته‌كان له شوێنه جیاوازه‌كانی كوردستان و ته‌نانه‌ت كه‌سانی بیانیش سه‌ردانی ده‌كه‌ن و سهرسهمامی خۆیان به توانستی ئه‌و ده‌رده‌بڕن، وێڕای ئه‌وه‌ش، ستایشی كاره‌كانی ده‌كه‌ن ئێمه بۆ زیاتر ئاشنا بوو به كاره‌كانی به چه‌ند پرسیارێكمان هونه‌رمه‌ند ته‌یب موعته‌سیم به‌سه‌ر كرده‌وه.
- كورته‌یه‌ك له ژیانی هونه‌ری وئاسایی خۆت به خوێنه‌ره‌مان باس بكه‌یت؟
من ناو ته‌یب موعته‌سه‌م له 1/7/1975 له گوندی سه‌رانی سه‌ر به قه‌زای ڕواندز له‌دایكبووم، ئێستا دانیشتووی شاری ڕواندزم .خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تم، سه‌ره‌تا سێ په‌نجه‌ی ده‌ستم كاری ده‌كرد به داخه‌وه له ئێستادا ته‌نها (1) په‌نجه‌م له ده‌ستی ڕاست كار ده‌كات.
من به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای له‌دایكبوونم به‌زگماك خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بووم، نه‌متوانیوه بچمه قوتابخانه ، بۆیه هه‌ر خۆم خۆم فێری خوێندن و نووسین كرد. من هه‌ر له منداڵییه‌وه به‌هره‌ی هونه‌ریم له بواری شێوه‌كاریدا هه‌بوو چه‌ندین پیشانگه‌ی تایبه‌ت و هاوبه‌شم له شاره‌كانی كوردستان كردۆته‌وه به‌تایبه‌تی له نێوان ساڵانی (1988- 2005)، جگه له‌وه‌ش له زۆرێك له چالاكی جۆراوجۆری وه‌ك دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ناحوكوومی و پیشه‌یی و كاری دیزان و بواری ئایتی و كاری كۆمه‌كی ڕۆشنبیری و خێرخوازی و زۆر لایه‌نی دیكه كارم كردوه.. به هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا برای ته‌ندروستیم وه‌ك پێویست نیه ، ئێستای له‌بواری هونه‌ری و دیزایندا به كۆمپوتهره كار ده‌كه‌م .له‌گه‌ڵ دیوێكی دیكه‌ی ژیانی هونه‌رمه‌ند دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆم له ڕێگای دوكانهكهمهوه دابین كردوه
من ئه ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان وه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردییم له ڕواندز ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی سۆران بۆچاودێری پهككهوتووانم له هه‌مان كاتدا یه‌كێكم له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری( رێكخراوی هاوڕێیانی كتێب) له ڕواندز ، تا ئێستاش له‌م ڕێكخراوه كار ده‌كه‌م ،
له 1990 په‌یوه ندیم كرد به یهكییهتیهونهرمهندانی كوردستان –كۆمیته‌ی پاشای گه‌وره، تیپی هونه‌ری ڕواندز- تا دروستبونی سه‌ندیكای هاوبه‌ش ئێستاش ئه‌ندامی كاری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانم.
ئێستا له‌رێگه‌ی كۆمپیوته‌ر دیزاین و به‌رگی كتێب ونامیلكه ده‌كه‌م و شاره‌زاییم له‌دروستكردنی لۆگۆ‌و مــۆر هه‌یه زیاتر له ١٠٠ به‌رگی كتێب و نامیلكه‌ی دیزاینم كردووه،له هه‌مان كاتدا خاوه‌نی (پڕۆژه‌ی ڕواندز فۆتۆگرافی گه‌له‌ری ) و(پڕۆژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كۆن و دۆكیۆمێنتاری) یم.
- سه‌ره‌تای كاركردنت له هونه‌ری شێوه‌كاری بوو (نیگار كردن) ئه‌كرێ باس له چۆنیه‌تی ده‌ستپێكرنه بكه‌یت؟
* منیش وه‌ك هه‌ر كه‌سێك یان هونهردۆستێك، خولیای و خۆشه‌ویستیم بۆ هونه‌ر و جوانی هه‌بووه سه‌ره‌تا به كاری هێلكاری " شه‌ره پشیله‌ی" منداڵانم ده‌ست پێكردووه پاشان وه‌رده وه‌رده له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونم و زیاتر ئاشنابوون له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و خوێندهواربوونم په‌ره‌م پێی دا‌و هاتمه ناو كایه‌ی هونه‌ر.
- ده‌كرێت بڵێین سروشتی رواندز هه‌وێنی تابلۆكانی بهرێزتانن؟
*به‌لێ ڕواندز جێگه‌ی تایبه‌تی هه‌بووه له‌گشت بواره‌كانی ژیانم له‌وانیش هونه‌ر، تابلۆی تایبه‌تم به سروشتی خه‌ره‌ند و گه‌لی و كۆچ و كۆڵانی شار هه‌بووه، بۆیه ئه‌و سروشتیه له زۆربه‌ی تابلۆكانم ره‌نگی داوه‌ته‌وه هه‌رده‌م خه‌یاڵی ئه‌فسوناوی پێبه‌خشیووم، هه‌ست و نه‌ستی منی جوڵاندووه .
- ئیستا زیاتر له كاری (دیزاین) ی كتێپ كارده‌كه‌یت پێتان وایه ئه‌مه هۆكاربێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه له نیگاركرن ؟
*من به‌هۆی تێكچوونی زیاتری باری جه‌سته‌و ته‌ندوستی دوروكهوتمهوه له هونه‌ری نێگاركێشی
ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كییه، به‌ڵام سه‌ره‌رایی هه‌موو ئه‌و زه‌حمه‌تییه و بێ تاقه‌تیشم هونه‌رم فرامۆش نه‌كردیه و له لایه‌كی تر و به‌شێوازێكی تر په‌ره‌م به‌هونه‌ر داوه – ئه‌ویش له رێگه‌ی به‌كارهێنانی كۆمپیته‌ر بۆ دیزاینكردنی گرافیك كۆلاچ كردنی به‌رگی كتێب و نامیلكه‌و جار جاریش نیگاری پێ ده‌كێشم.
- ته‌كه‌نه‌لۆژیای سه‌رده‌م تاچه‌ند ئاسانكاری بۆ ئێوه‌ی ره‌خساندوه بۆ ئه‌وه‌ی كاری هونه‌ری بكه‌یت؟
*من زۆر سوودم له تكنۆلۆجیا وه‌رگرتوه و %95 كار و چالاكی جوڵه‌م له رێگه‌ی كاره‌با و كۆمپیته‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌م بگره په‌یوه‌ندیه كۆمهڵایهتیهكانیشم له‌گه‌ڵ ده‌وروو هه‌ر له رێگه‌ی ته‌كنۆلۆجیایه و ئه‌و دیمانه‌ی ئێوه‌ش له‌و ڕێگایه كراوه .
- كێن ئه‌وانه‌ی هاوكارو پاڵپشتی تۆ بوون؟
. *ماڵه‌وه‌م دایك وخوشك و براكانم ، مامۆستا (زرار محه‌مه‌د مسته‌فا) له‌گه‌ڵ دۆست و ناسیاو كۆمه‌ڵگا و شاره‌كه‌م هاوكارو پاڵپشتیان كردووم.
- خاوه‌نی چه‌ند پیشانگه‌ی تایبه‌تی و هاوبه‌شیت؟
*من خاوه‌نی 11 پیشانگه‌ی تایبه‌تی شێوه‌كاری و فۆتۆگرافیم وه زیاتر له 30 پیشانگه‌ی هاوبه‌ش له زۆربه‌ی بابه‌ته هونه‌ریه‌كان به‌شداری كردوه.
- ئاستی هونه‌ری شێوه‌كاری له كوردستان چۆن ده‌بینی؟
*ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم ئه‌و ساڵانه‌ی كۆتایی گشت بوره‌كانی هونه‌ر به‌ره‌و پووكانه‌وه‌و خاوبوونه ده‌چن و خه‌ریكه هونه‌ر لای ئێمهدهبێته مێژوو، هیودارم گۆرانكاری به‌سه‌ر ئه‌و خۆمۆشییه بێت ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان گرنگی به‌هه‌موو بواره‌كانی هونه‌ر بدهنو گرنگی به‌دروستكردنی هۆڵ و گه‌له‌ری بده‌ن.
- چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناوخۆیی و بیانی سه‌ردانی به‌رێزتان كردوه هه‌ست به‌چی ده‌كه‌یت ؟
*زۆر هه‌ست به خۆ شی ده‌كه‌م چونكه ئه‌وانه‌ی سه‌ردان و هامووشۆم ده‌كه‌ن له رێی هونه‌ر و كهسایهتیمه ، ئه‌وه‌ش زیاتر ده‌بێته هاندانم بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كاره‌كانم به‌رده‌وام بۆیه لێره‌وه سوپاسیان ده‌كه‌م.
- ئه‌و ئاستهنگهكانه چین كه‌ده‌بنه له‌مبه‌ر له ئه‌نجام نه‌دانی كاری هونه‌ریت؟
* بێگومان ئاسته‌نگ زۆرن به‌ڵام له‌هه‌مووان كاریگه‌رتر باری ته‌ندروستیمه چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نم ڕۆژ به ڕۆژ بێ تاقه‌ت ده‌بم، هیودارم باری ته‌ندروستم هاوكارو بێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌ت به هونه‌ر و گه‌له‌كه‌م بكه‌م.
- له كۆتاییدا زۆر سوپاسی بۆ ده‌رفه‌ته كه به‌ئێمه‌ت به‌خشی ماندوومان كردی.
*منیش زۆر سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بیت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.