گفتوگۆ/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هونه‌رمه‌ند "نه‌ورۆز"خان ساڵانێكه له بواری هونه‌ری شێوه‌كاری كارده‌كات خاوه‌نی چه‌ندین پیشانگه‌ی تایبه‌ت و هاوبه‌شه هونه‌ری وێنهكشان خولیا‌و حهزووی ئه‌و بووه بۆیه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی خوێندن توانیویه‌تی په‌ره به‌و به‌هره‌یه بدات ، هه‌ربۆیه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یكی ئه‌كادیمی فێری هونه‌ری شێوه‌كاری ده‌چێته په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر به‌شی شێوه‌كاری،دوایی له ئهكادییمای هونه‌رجوانه‌كان ، بڕوانامه‌ی بهكهلۆریۆس له هونه‌ری شێوه‌كار وه‌رده‌گرێت ئێستاش خه‌ریكی پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری (دیواربه‌ندی)یه بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بۆ زیاتر ئاگاردار بوون به ژیانی هونه‌ری خاتوو نه‌ورۆزخان به‌چه‌ندی پرسیارێك به‌سه‌رمان كرده‌وه.
- سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر باس له كورته‌یه‌ك له ژیانی هونه‌ری خۆتان بكه‌یت .
* هونه‌رمه‌ند "نه‌ورۆز شه‌هاب سواره" ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان و كۆلیژی هونهرهجوانه كان به‌شی وێنه كیشان - هه‌ولێر ، خۆرسكانه هونه‌ر له‌گه‌ڵم دا ئاوێته بووه له ته‌مه‌نی چوار ساڵییه‌وه هۆگری وێنه كیشان بووم ، بۆیه له گشت قۆناغه‌كانی خوێندنم دا چالاكی هونه‌ریم هه‌بووه تا ئێستا خاوه‌نی حه‌وت پیشانگای تایبه‌تیم به‌شداری چه‌ندین پیشانگای هاوبه‌شم كردووه ئێستاش سه‌رقاڵی پرۆژه ی دووه‌مم و سێیه‌م چواره‌میشم له به‌رده‌سته .
- زۆر به‌ی هونه‌رمه‌ندان شێوازێكی تایبه‌ت به كاركردن به‌خۆیان هه‌یه شێوازی كاركردنی نهرۆرز خان چۆنه؟
* كاره كانم له سه‌ر شێوازیك رێچكه ده‌گرن كه بتوانن ڕوون و ڕه‌وان زمانی ره نگ و هێل ده‌ربخات شێوازی ئه‌كادیمی شێوازیكی ئاسان نیه، چونكه پێویستی به ئه‌زموون و شاره‌زایی زیاتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ده‌رخستنی شێوه‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنی ئاوێته كردنی ره‌نگه‌كان به یه‌كترییه‌وه پێویستی به ماندووبوونیكی زۆره هه‌ر بۆیه كاریگه‌رییه‌كی به‌رزی ده‌بێت ، له سه‌رخودی هونه‌رمه‌نده‌كه و له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ریش.
- هونه‌ری شێوه‌كاری له كوردستان له چ ئاستێك دایه؟
* باشی و خراپی و به‌ره و پێش ڤچوونی هونه‌ر به‌پله‌ی یه‌ك ده‌گه‌رێته‌وه سه‌رخودی هونه‌رمه‌ند خۆی كه له‌سه‌ر بنه‌ماییه كاره‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات ، من زۆر په‌ستم به‌و هه‌ژمونی لاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌به شێك له شێوه‌كاران كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ، بێ تیگه‌یشتن له كاره‌كه و له سه‌ر بنه‌مایه‌كی سه‌قه‌ت ، ئه‌مه‌ش كرچ و كاڵییهكی زۆر ده‌به‌خشێته ئاستی هونه‌ری له كوردستان ،به‌ڵام هونه‌رمه‌ند و كاری باشیش هه‌یه به تایبه‌ت له به‌شی شێوه‌كاری به‌ڵام زۆر كه‌مه‌ن.
- مه‌رجه هه‌موو تابلۆیه‌ك شاره‌وه بێت واته پێوستی به شیكردنه‌وه بێت بۆ بینه‌ران؟
* هونه‌ری ره نگ واتا ده‌رخستنی سێبه‌ری پشت ره‌نگه‌كان له ناو جه‌سته‌ی تابلۆدا ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه نه توانین شاراوه كان له رێی ره‌نگ و تابلۆوه بۆ خه‌لك ڕوون بكه‌ینه‌وه ئه‌ی گه‌وره یی و پیرۆزی و په‌یامی هونه‌ر له‌چی دایه و خزمه‌تی كێی پێ بكه‌ین ؟! هونه‌ر زانستیكی قوڵ و بێ كۆتایه بۆیه پێویسته هه‌میشه ره‌نگی تابلۆكان وه‌ك ووشه‌ی په‌رتوكه‌كان له خزمه‌ت خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه دابن .. به‌ڵام شێواز و تابلۆی تریش هه‌یه كه هونه‌رمه‌د ته‌نها بۆ خزمه‌تی خۆی به‌كاری دێنیت ، به‌وه‌ی كه تایبه‌مه‌ندییه كهسیتیهكانی خۆی یان و ناخی خۆی له‌سه ر تابلۆ ههڵدهرێژ، ئه‌وه شتێكی تره و په‌یوه‌ندی به هونه‌رمه‌ند خۆیه وه هه‌یه .
- هونه‌رمه‌ندی گه‌وره پیكاسۆ ده‌ڵێت" نیگار كردن رێگایه‌كی تره بۆ نووسینه‌وه‌ی یادگاره‌كان" تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ چوونه‌ی؟
* راستهره نگ و ووشه هه میشه ده‌ڕبری ناخ و ره های ده‌ڕوانن هه‌میشه ده‌ربڕی شته شاراوهكانن ره‌نگ واتا ده رخستنی بوون له ناو بوونێكی تر دا .
- له‌نێوان به‌هره و ئه‌زموون هونه‌رمه‌ند نه‌ورۆز خان خۆی له كوێ ده‌بینیته‌وه؟
* ئه‌زموون گه‌وره ترین رێگای به‌ره و پێش بردنی به‌هره و تواناكانه ئه‌گه‌ر ئه‌زموون و هه‌وڵدان نه بێت به‌هره و هونه‌ر و تواناكان كرچ و كاڵ ده بن و به‌ره و پووكانه‌وه ده‌چن به مانه‌یه‌كی تر هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن .. ئه‌زموون فێری زۆر شتی كردم ، بۆیه هه‌میشه كاره‌كانم جیاوازیان له‌گه‌ڵ كاری پیشترم هه یه .
- ماوه‌یه‌كه به‌رێز تان سه‌رقاڵی كاری هونه‌ری دیواربهندین ده‌كرێت ئاماژه به‌و بیرۆكه‌یه بده‌یت؟
* ئه‌و پرۆژه یه دیواربهندیه به دریژایی پتر له ١٠٠ مه‌تر و به رزی ٣ مه‌تر له میحوه‌ری خازر به پشتیوانی خوا‌و هاوكاری هاورێ و هاوژیانم "ده‌ریا بابان " ئه‌نجامی ده‌ده‌م بۆ براپێشمهرگهكان كه كارێكی خۆبه‌خشیه به‌ڵام ئه‌ركه ماددیه‌كه‌ی به هاوكاری فه‌رمانده یی زێره‌ڤانی به‌رێز فه‌رمانده لیوا عه‌زیز وه یسی په‌نا به‌خوا دوای ته‌واو بوونی ئه‌م كاره‌م له‌رێوره‌سمێكی شایسته‌دا ، په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه ڵدهدرێته وه .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.