حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركووك به هاوكاری ده‌زگای فیستڤاڵی شانۆی كه‌ركووك ،له شاری كه‌ركووك دووه‌مین فیستڤاڵی شانۆی كه‌ركووك خوولی هونه‌رمه‌ند (عه‌لی كه‌ریم) بۆ ماوه شه‌ش رۆژ ساز كرد، له كۆتایی فیستڤاڵ به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووان دابه‌ش كرا.
فیستڤاڵه‌كه به‌به‌شداری هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له شاری كه‌ركووك به‌رێوه چووه ، ئه‌مه‌ش دووپاتكردنه‌وه‌ی كوردستانی بوونی شاری كه‌ركووكی سه‌لمانده‌وه .
له‌فیستڤاڵه‌كه‌دا 14 شانۆگه‌ری نمایش كرا دوانزه نمایش چوونه نێوپێشبڕكێ فیستڤاڵه‌كه، دووایی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌ری كه‌پێك هاتبوون له هونه‌رمه‌ندان (قوتبه‌دین سادقی ، حه‌یده‌ر مونه‌عسه‌ر ، گه‌زیزه عومه‌ر ،عه‌بدولڕه‌زاق محه‌مه‌د)
دووه‌م ڤیستڤاڵی شانۆ كه‌ركوك خولی علی كریم به‌كۆتاهات له‌ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ وڕازاوه‌دا خه‌ڵاته‌كان دابه‌شكرا له‌كۆی پێنج خه‌ڵات چواریان بۆ شانۆكارانی كوردستانی باكور برایه‌وه . ئه‌ویش بۆ نمایشی ( ته‌رتوف و ته‌نێ ئه‌ز ) بوو كه ئاستێكی باش وسه‌رنجی لیژنه‌ی داوه‌ریانیان بۆ خۆیان ڕ‌اكێشا .
بۆ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ سێ هونه‌رمه‌ند كاندید كرا بوون، كه بریتی بوون له (عه‌لی نامیق ، یاوز ئاكۆز، محه‌مه‌د مو‌سا) له ئه‌نجامدا هونه‌رمه‌ند (یاوز ئاكۆز ) له شانۆگه‌ری ته‌رتوف خه‌ڵاته‌كه‌ی به ده‌ست هێنا .
بۆخه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر كچ سێ ئه‌كته‌ری كاندید كرابوون بریتی بوون له (چاوان خه‌لیل، فرمێسك زینه‌ل، شاهپه‌ری ئه‌لفان) هونه‌رمه‌ند چاوان خه‌لیل خه‌ڵاته‌كه‌ب به‌ده‌ست هێنا.
خه‌ڵاتی باشترین سینۆگرافیا سێ هونه‌رمه‌ند كاندید كرابوون كه‌بریتی بوون له ( بارزان مدحه‌ت ، شیراز عزیز ،روگه‌ش كرك) خه‌ڵاتی باشترین سینۆگرافیا درا به هونه‌رمه‌ند روگه‌ش كرك.
خه‌ڵاتی باشترین به‌رهه‌م سێ ده‌رهێنه‌ر كاندید كرابوون كه‌بریتی بوون له‌هه‌ریه‌ك له شانۆگه‌ری ( "روگه‌ش كرك، عومه‌ر شاهین ، جیهاد ئیكنجی" ،مه‌هدی حه‌سن،روكنه‌دین گون) له كۆتایی دا ده‌رهێنه‌ر (ڕوكنه‌تین گۆن ) خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
ئا- كامران
خه‌ڵاته‌کانی دووه‌م فیستڤاڵی شانۆی که‌رکووک دابه‌ش کران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.