Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:55

بێگه‌رد سه‌لیم :  قه‌رزداری زۆری بینه‌رانی پیره‌مه‌گروونین

کوردستان TV
100%

خاتوو هونه‌رمه‌ند بێگه‌رد سه‌لیم یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌شداری چه‌ندین كاری هونه‌ری شانۆیی وته‌له‌فزیۆنی كردووه‌  ویه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی تیپی شانۆی پیره‌ مه‌گروون، له‌ یه‌كه‌مین فیستڤاڵی شانۆی سه‌ر شه‌قام (سۆران – رواندز) خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچی وه‌رگرت وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كرده‌وه‌.

*سه‌ره‌تا پێمان باش  بوو بۆ زیاترناسینیت له‌لای خوێنه‌رمان باس له‌ ژیانی هونه‌ری خۆتمان بۆ بكه‌یت.

 - من بێگه‌رد حه‌مه‌ سه‌لیم،ساڵی 1990 له‌شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروون له‌ دایكبوم ، سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریم وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2013 له‌ كورته‌فلیمی هه‌ڵه‌ نوسین وله‌ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ئومێد كه‌مال بوو.

 *سه‌ره‌تای ئاشنا بوونت به‌ هونه‌ری شانۆ چۆن بوو و كێن ئه‌وانه‌ی هاوكارت بوون؟

 - من له‌ ساڵی 2008 ه‌وه‌به‌رده‌وام له‌كاره‌كانی تیپی شانۆی پیره‌مه‌گروون ڕۆڵم هه‌بووه‌ به‌ڵام ئه‌وكات وه‌ك میكیاژ و كاری تری تیپه‌كه‌ كارم ده‌كرد، دواتر له‌ ڕێی هاوڕێیانم له‌و تیپه‌داو هاندانیان بۆم ده‌ستم به‌هونه‌ری نواندن كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه‌ جوانه‌دا تائێستا، به‌شداری ئه‌م شانۆییانه‌م كرد به‌ڕۆڵی سه‌ره‌كی(باشترین مرۆڤی كۆمه‌ڵگا، سواڵكه‌ر ، ژن و خودا، كوژه‌ر، تۆ نا یه‌كێكی تر ، تابووت )،له‌ هه‌مان كاتدا له‌م ئه‌م كورته‌ فیلمانه‌(هه‌ڵه‌ ، درۆزان ، ئاكامی هه‌ڵه‌كان) به‌شدار بووم ،هه‌موو ئه‌ندامانی تیپه‌كه‌م هاوكارم بوون.

 *به‌رێزتان له‌ بواری هونه‌ری شانۆ و تیڤی كار ده‌كه‌ن زیاتر له‌ كه‌مه‌یان خۆت ده‌دۆزیته‌وه‌؟

 -من له‌دوای دروست بوونی به‌رنامه‌ی مقۆمقۆ له‌ كه‌ناڵی سپێده‌ له‌و به‌رنامه‌یه‌ كارم كرد كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌زموونێكی نوێ بوو بۆم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی به‌ئه‌زموون كار بكه‌م ،كه‌ هه‌موویان پاڵپشتی گه‌وره‌و هانده‌رم بوون ، دواتر هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ به‌شداریم كرد له‌ درامای( ئاسه‌وار ) به‌یه‌كێك له‌ ڕۆڵه‌ سه‌ره‌كیه‌كان كه‌ ئه‌وه‌ش بۆمن قوتابخانه‌یه‌ك بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ به‌گشتی و،به‌تایبه‌ت  هونه‌رمه‌ندان م .سه‌باح عبدالرحمن و كاك زاهیر عبدالله‌ زۆرترین به‌ركه‌وتنم هه‌بوو ، من له‌ بواری شانۆ وتیڤی ئاسوده‌م و هه‌ردووكیان هونه‌رێكی جوانن.

*ئێوه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای پیره‌مه‌گروون  كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن پێشوازی جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانت له‌ چ ئاستێك دایه‌؟

-پیره‌مه‌گروون یه‌كه‌م قوتابخانه‌ بوو بۆ ئێمه‌،بۆیه‌ ئێمه‌ قه‌رزداری پێشوازی و پاڵپشتی زۆری ئه‌و بینه‌ره‌ جوانه‌ین كه‌ له‌ پیرمه‌گروون به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ دێن سه‌یری كاره‌كانمان  ده‌كه‌ن و ده‌ستخۆشیمان لێ ده‌كه‌ن.

 *ئاستی ئافره‌تانی كورد له‌ بواری شانۆ و دراما چۆن ده‌بینی؟

 - ئافره‌تانی كورد له‌ بواری هونه‌ری شانۆ و دراما ، گه‌ر پاڵپشتی و هاندانیان بكرێن هه‌میشه‌ پێشه‌نگی داهێنان ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا، له‌ئێستادا خانمانی كورد له‌ ئاستێكی باشدان.

 *له‌یه‌كه‌م فیستیڤاڵی شانۆی سه‌ر شه‌قام له‌ سۆران- رواندز خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ وه‌رگرت ئه‌م خه‌ڵاته‌ چی پێبه‌خشی؟

 - وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری كچ له‌ فیستیڤاڵی شانۆی شه‌قام له‌ ڕواندز -سۆران بۆمن به‌رپرسیاریه‌تی زیادكرد، كه‌ ده‌ه‌بێ هه‌نگاوی باشتر بنێم بۆ داهاتووم سوپاس بۆڕێكخه‌رانی فیستیڤاڵ و لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ،بۆ ئه‌وانه‌ی منیان به‌شایانی ئه‌م خه‌ڵاته‌ زانی.

 *هونه‌رمه‌ند (ئومێد كه‌مال)ی تاچه‌ند تاچه‌ند هاوكارو پاڵپشته‌ له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانت دا؟

 - هونه‌رمه‌ند ئومێد كه‌مال جگه‌ له‌هاوسه‌ر هاوڕێ و  بۆ من مامۆستایه‌كه‌ ،كه‌ هه‌میشه‌ هانم ده‌دا بۆ به‌رده‌وام بوونم له‌ كاری هونه‌ری.

 *پرۆژه‌ی هونه‌ری نوێت هه‌یه‌؟

 - له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی هونه‌ری زه‌نێ و كۆمپانیای بابلیۆن (سوپاسیان ئه‌كه‌م) به‌رده‌وامین، وه‌ له‌ ئێستادا له‌ پڕۆگرامی (مقۆمقۆ) به‌شدارم جگه‌ له‌وه‌ له‌ درامای (سه‌مه‌ره‌) وه‌ك نووسه‌ری چیرۆكه‌كان كارم كردووه‌ له‌ سیناریۆی  هونه‌رمه‌ند ئومێد كه‌مال وده‌رهێنانی  هونه‌رمه‌ند جه‌میل مه‌فاخیری كه‌ بڕیاره‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان له‌شاشه‌ی كوردسات په‌خش بكرێت به‌رهه‌می ناوه‌ندی هونه‌ری زه‌نێ و كه‌ناڵی كوردساته‌.

هه‌ڤپه‌یڤپن- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

 

 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.