له پاریس له گۆڕستانی (pere lachaise) له‌و كاته‌ی رۆژی 16ی ئه‌م مانگه یادی 21ی ساڵه‌ی كۆچی دوایی ده‌كرێته‌وه، گۆڕی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد ئه‌حمه‌د كایا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه شێوێندرا.
ئه‌حمه‌د كایا، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر و میوزیكژه‌نێكی لێهاتووی كورد بوو، له شاری مه‌له‌دیی باكووری كوردستان له 28ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1957 له‌دایك بووه، له دوای ئه‌وه‌ی باوكی سازێكی بۆ كڕی، ئه‌حمه‌د له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه خه‌ریكی میوزیكژهنین بووه، پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك گۆرانیبێژ ده‌ركه‌وێت، ماوه‌یه‌ك له ئه‌سته‌مبوڵ شۆفێری ته‌كسی بووه ،ھه‌روه‌ھا له‌گه‌ڵ دۆستێكی خۆشه‌ویستی به‌ناوی به‌شار ئابێ كاری شۆفێری پاسیشی كردووه، كایا زیاتر له 20 ئه‌لبوومی گۆرانی هه‌یه.
شایانی باسه تائێستا ده‌زگاكانی ئه‌منی پاریس هیچ لێكۆڵینه‌وه‌كی له‌سه‌ر شێواندنی گۆڕی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د كایا ده‌ست پێ نه‌كردووه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.