Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 07:41

ئه‌مساڵ به‌رهه‌می خورمای عێراق به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر زیادی کردووه‌

کوردستان TV
100%

 

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد، به‌رهه‌می خورما له‌ عێراق به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه‌ و به‌نیازن به‌شێكی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ن.

حه‌مید نایف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند: به‌رهه‌می خورما له‌ ساڵی 2019وه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و له‌ 600 هه‌زار ته‌نه‌وه‌ بووه‌ته‌ 750 هه‌زار ته‌ن، ئه‌مساڵیش به‌رهه‌مه‌كه‌ زۆر زیاتر بووه‌ بووه‌ته‌ 900 هه‌زار ته‌ن.

ڕاشیگه‌یاند: ده‌توانین به‌لایه‌نی كه‌م بڕی 750 هه‌زار ته‌ن هاورده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ین.

حه‌مید نایف هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ زۆرینه‌ی به‌رهه‌می خورمای عێراق بۆ توركیا، مه‌غریب و ئیتاڵیا ڕه‌وانه‌ ده‌كرێ. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ 60%ی كۆی گشتی به‌رهه‌می خورمای عێراق له‌ جۆره نایابه‌كه‌یه‌ و له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه‌ داواكاری زۆری له‌سه‌ره‌.

 

 

خواردن

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.