Erbil 10°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 22:27

سه‌رۆکێکی نوێ بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستنیشان کرا

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌م‌ ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و تێیدا سه‌رۆكێكی نوێی بۆ یانه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرا.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و مه‌حموود عه‌زیز جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پۆسته‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كلایی كرانه‌وه‌ و سه‌رۆكێكی نوێش بۆ یانه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرا، هه‌روه‌ها پۆسته‌كانی تریش له‌نێوان ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دابه‌شكرا:-

د. وه‌لید عاره‌ب (سه‌رۆكی یانه‌)

سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند (جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یانه‌)

محه‌مه‌د خۆشناو (جێگری دووه‌می سه‌رۆكی یانه‌)

د. ته‌ها قادر (سكرتێری یانه‌)

ئاڵا دێده‌وان (ئه‌مینداری دارایی)

ئه‌حمه‌د شكور، دیدار حامد و مۆفه‌ق یوونس (ئه‌ندام)

جێی باسه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌م د. عه‌بدوڵا مه‌جید سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر دوای ده‌رچوونی له‌ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ كه‌ 161 ده‌نگ بوو، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

 

 

 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.