گۆرانیبێژ عەزیزی وەیسی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (دیوی بانە) بڵاوكردەوە.
گۆرانی (دیوی بانە) ئاوازەكەی لەلایەن خاڵۆ نەسرەدین ئامادەكراوە و تێكستی فۆلكلۆرە ، دەیوید نیازی كاری ئەرەنجمێنت و میكس و ماستەرینگی بۆ كردووە، دەهێنەر پەیمان زەمانی كاری دەرهێنانی كلیپەكەی كردووە.
شایانی باسە،ڤیدیۆ كلیپەكە،لەچەناڵی فەرمی خودی هونەرمەند عەزیزی وەیسی لە یوتیوب بڵاوكردەوە،لە كلیپەكەدا چوار گروپی هەڵپەڕكێ بەشدارییان كردووە كە بریتین لە ( چۆپی، سیروان، نیشتمان و سەمای ژین) .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.