Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:24

له‌ لالیگادا رایۆ ڤالیکانۆ و سێڵتاڤیگۆ یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی دوازده‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕایۆڤالیكانۆ میوانداری یانه‌ی سێلتاڤیگۆی كرد.
 له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه‌ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له‌ یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی یه‌كترو هه‌ردوولاش كۆمه‌ڵێ ده‌رفه‌تی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان له‌ده‌ستدا، له‌ ڕیزی ڕایۆڤالیكانۆ هه‌ریه‌ك له‌ ڕادمێل فالكاو و ئیساك پالازۆن چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان له‌ گۆڵی میوانه‌كه‌یان تاقیكرده‌وه.
 له‌به‌رامبه‌ریشدا، هه‌ردوو هێرشبه‌ر، ڕیناتۆ تاپیاو ئیاگۆ ئه‌سپاس چه‌ند هێرشێكیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی ڕایۆڤالیكانۆ، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوولا بۆ تۆماركردنی گۆڵ سه‌ری نه‌گرت و هه‌ردوو یانه‌ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی رایۆڤالیكانۆ له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیست خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و سێلتاڤیگۆش به‌ یازده‌ خاڵ له‌ پله‌ی چوارده‌می ڕیزبه‌ند دێت .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.