Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:23

له‌ پریمه‌رلیگدا ئێڤه‌رتۆن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ولڤه‌رهامپتۆن تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ كۆتایی ڕكابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی ئێڤێرتۆن بووه‌ میوانی یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆن، له‌ئه‌نجامدا،یاریه‌كه‌ به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گورگه‌كان ته‌واو بوو.
 هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆن ده‌ستپێشخه‌ریان كردو و گۆڵی یه‌كه‌م له‌ خوله‌كی بیستوهه‌شت له‌ رێی یاریزان ماكس كیلمان و گۆڵی دووه‌میش له‌ خوله‌كی سیودوو یاریزان رائول خیمینز به‌ده‌ستی هێنا .
گێمی یه‌كه‌م به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر ته‌واو بوو ، له‌ گێمی دووه‌م یاریزان ئه‌لێكس ئه‌وۆبی تاكه‌ گۆڵی میوانی له‌ خوله‌كی شه‌ست وشه‌ش به‌ده‌ست هێنا ، به‌م ئه‌نجامه‌ش یارییه‌كه‌ به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك كۆتایی هات .
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی ولڤه‌رهامپتۆن شازده‌ خاڵی هه‌یه‌و له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی دێت،ئیڤێرتۆنیش چوارده‌ خاڵی هه‌یه‌و له‌ پله‌ی ده‌یه‌م دێت.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.