هونه‌رمه‌ند و شاعیر خاتوو شیرین محه‌مه‌د عه‌لی ناسراو به (شیرین كۆكار)ساڵانێكه له به هونه‌ری شێوه‌كاری و له بواری شیعر نووسین سه‌رقاڵه خاوه‌نی چه‌ندین پیشانگه‌ی هاوبه‌ش و تایبه‌تییه هه‌رده‌م سروشتی جوانی كوردستان بۆته سه‌رچاوه‌ی تابلۆكانی ،حه‌زێكی زۆری بۆ هونه‌ر هه‌یه.. بۆ زیاتر ئاشنا بوون به كاروچالاكییه‌كانی وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كردوه.
*پێمان باش بووسهرهتا له‌رێگه‌ی سیڤی هونه‌ری زیاترخۆتان بهخوێنهرانمان ئاشنا بكه‌یت.
-من ناوم (شیرین محه‌مه‌د عه‌لی)یه نازناوم شیرین كۆكاره له‌ساڵی 1970 له شارۆچكه‌ی پێنجوێن له دایك بووم،په‌یمانگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایانم ته‌واو كردوه به‌شی هونه‌ر، وه‌كو كاری هاوبه‌ش ساڵانه له‌چالاكی قوتابخانه‌كان، به‌پۆسته‌ر و بڵاوكراوه به‌شداری پیشه‌نگه‌ی هاوبه‌شم كردوه له هه‌موو چالاكییه‌كان ئاماده‌بوونم هه‌بووه ،جیاوازی من له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كار ،من تێكستی شیعری له‌سه‌ر تابلۆكانم ده‌نووسم.
* هاوكاری وپاڵپشتی ،بۆ هه‌مووكه‌سێك له هه‌ر بوارێك بێت پێویسته،ئه‌و كه‌س ولایانه كێن هاوكاری و پاڵپشتی به‌رێزتان بوون؟
-به‌داخه‌وه هیچ كه‌س و لایه‌نێك هاوكارم نه‌بووه له ئه‌نجمادانی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانم ،هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم بووه ،چونكه حهزووخولیایهكی زۆرم بۆهونه‌ری هه‌یه.
*تائێستا خاوه‌نی چه‌ند پیشانگه‌ی تایبه‌تی و هاوبه‌شی؟
- سه‌باره‌ت به پیشانگه‌ی هاوبه‌ش، له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان به‌شداری (10) پیشانگه‌ی هاوبه‌شم كردوه ،به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی چالاكی هونه‌ری تاكه‌كه‌سی له ساڵی 2014 ده‌ستم به كاری نیگاركردنی تابلۆكردن كردوه به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی تایبه‌تی خۆم،هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌ستت له رێكه‌وتی 7-7-2018 كه رۆژی له‌دایك بوونمه یه‌كه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌تی خۆم كرده‌وه،وه 27-9-2019 دووه‌مین پیشانگه‌ی تایبه‌تی خۆم كرده‌وه، وه له18-8-2018 له شاری پێنجوێن به 22تابلۆ له فیستیڤاڵی زانستی مفتی پێنجوێنی كرد،پێشانگایهكهم كردوه.
له‌پیشانگای تایبه‌تی دووه‌مم له ژێر ناوی (شیعر‌و نیگار له ئامێزی شیرین دابوو) له‌سه‌ر هه‌موو تابلۆكانم تێكستییان له‌سه‌ر بوو ،سه‌رنجی زۆی له‌بینه‌رانی بۆخۆی راكێشابوو، چونكه زۆربه‌ی تابلۆكان و تێكسته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌گونجان.
* به‌رێزتان له‌پاڵ هونه‌ری نیگار كردن ، شیعریش ده‌نووسن ئه‌گه‌ری باسی ئه‌و بواره‌ش بكه‌یت؟
- ئه‌وه‌ی راستی بێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به كاری هونه‌ری بكه‌م، سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی نووسینم ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 2010 وه زۆربه‌ی تێستهكانم عاشقانه‌یه گوزارشت له‌و روداو و دابڕانانه ده‌كات كه‌به‌سه‌ر عاشقه‌كان داروودهدات،هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش زۆر كه‌س پرسیاری ئه‌وم لێده‌كه‌ن كه من عاشقم؟ له‌وه‌ڵاما ده‌ڵێم ، نه‌خێر عاشق نیم بهڵاكو من عاشقی رهنگهكانم عاشقی وشه‌كانم به‌ڵام من بۆعاشقهكان ده‌نووسم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناگه‌ن به‌یه‌ك.
*زیاتر له‌كام قوتابخانه‌ی شێوه‌كاری كار ده‌كه‌یت؟
-من زیاتر له‌سه‌ر قوتابخانه‌كانی سروشتی و ته‌عبیری تابلۆكانم ده‌كه‌م.
*به‌كام له هونه‌رمه‌ندانی كوردستان سه‌رسامی،یاخود كاریگه‌ریان له‌سه‌ر تۆ هه‌یه؟
- من حه‌زێكی زۆرم بۆ هونه‌ر هه‌یه، هه‌موو هونه‌ره‌كانم خۆش ده‌وێت ،به‌شانۆ و موزیك و سینه‌ما و شێوه‌كاری ،خۆشبه‌ختانه من خۆم له شێوه‌كار دۆزییه‌وه له‌هه‌مان كاتدا سه‌رسامیشم به كاری هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك.
* بابه‌تی تابلۆیهكانت له چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن؟
سه‌رچاوه‌ی تابلۆكانم زۆرن ،وه‌كو سروشت هه‌ندێك جاریش تێكستی شیعرێكم كردوه به تابلۆ جاریش وایه بیركردنه‌وه‌ی خۆته یان روداوێك ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی تابلۆكانم.
*ئاستی هونه‌ری شێوه‌كار به‌گشتی و ئاستی شێوه‌كارانی ئافره‌ت چۆن ده‌بینی؟
- ئاستی هونه‌ری شێوه‌كاری له‌ئاستێكی به‌رزدایه،به‌شانازیه‌وه ساڵانه چه‌نده‌ها پیشانگه‌ی تایبه‌تی و هاوبه‌شی ده‌كرێته‌وه بۆ هونه‌رمه‌ندان وه ئافره‌تی هونه‌رمه‌ندی به‌توانامان هه‌یه، ئاستییان زۆر به‌شه كاره‌كانیان ماییه‌ی رێزن.
*پێتان وایه هونه‌رمه‌ندی به‌هره‌مه‌ند پێویستی به خوێندنی ئه‌كادیمی هه‌بێت؟
-هونه‌ر سنووری نیه ئاكادیمی بێت، یان ئه‌كادیمی نه‌بێت چه‌نده‌ها هونه‌رمه‌ندمان له‌بواری موزیك ، شانۆ، شێوه‌كاری ههیهخاوهن ئاستێكی به‌رزن له هونه‌ر وه‌كو قوتابخانه‌ی هونه‌ری وان ،بێ ئه‌وه‌ی ده‌رچووی ئهكادیمایا یان په‌یمانگه‌ی هونه‌ری بن.
* پرۆژه‌ی نوێتان هه‌یه؟
- له ئێستادا خۆم ئامادهكهم بۆكردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی تایبه‌تی.
هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.