له گه‌ری هه‌شته‌می خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی ئه‌ی سی میلان میوانداری یانه‌ی هیلاس ڤیرۆنای كرد‌و زۆر به زه‌حمه‌ت یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
ستادیۆمی سان سیرۆ شوێنی به‌یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردوو یانه‌كه بوو ، له گێمی یه‌كه‌م ئاستی میوانه‌كان زۆر باشتر بوو توانیان به دوو گۆل پێشبكه‌ون ، له خوله‌كی حه‌وت جیانلۆكا كابراری ڤیرۆنای به گۆلێك پێشخست ، له خوله‌كی بیست‌و چوار ناوبژیوان لێدانێكی سزای له سوودی میوانه‌كان هه‌ژمار كرد‌و یاریزان ئه‌نتۆنین باراك به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كرد‌و ڤیرۆنای كرده خاوه‌ن دوو گۆل .
له گێمی دووه‌م یانه‌ی میلان به‌مه‌به‌ستی گۆرینی ئه‌نجامه‌كه هاته‌وه ناو یاریگا له خوله‌كی په‌نجاو نۆ ئۆلیڤه‌ر جیرۆ به تۆمار كردنی گۆلێك جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه ، ئینجا فرانك كسیس به لێدانی سزا گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن مال له خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه .
دوو خولهك دواتر سێرجی گۆنته‌ر به‌هه‌له گۆلی سێیه‌می له گۆله‌كه‌ی خۆیان و له‌سوودی میلان تۆمار كرد، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئه‌ی سی میلان كۆی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی بۆ بیست‌و دوو خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی هیلاس ڤیرۆناش هه‌شت خالی هه‌یه‌و له پله‌ی دوازدهم دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.