Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:38

به‌ ڤیدیۆ.. شانۆکارێک له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا له‌سه‌ر شانۆی "بۆلشۆی" له‌ كاتی نمایشی شانۆییدا و به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دیكۆری شانۆگه‌ره‌یه‌كه‌،ئه‌كته‌رێك گیانی له‌ده‌ست دا.

 ئه‌كته‌ره‌كه‌ ناوی (یفگینی كولیش)ه‌ و ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌, له‌ كاتی دابه‌زینی دیكۆره‌كه‌دا ده‌كه‌وێته‌ سه‌رسه‌ری و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

له‌ كاتی ڕووداوه‌كه‌دا ئه‌كته‌رێك هاواری ده‌كرد و چه‌ندینجار ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی دووباره‌ ده‌كرده‌وه‌ "بووه‌ستن! بووه‌ستن! بووه‌ستن! خێرا داوای ئه‌مبوڵانس بكه‌ن ", ئه‌م دیالۆگه‌ له‌ نمایشدا بوونی نه‌بووه‌ و بینه‌ران سه‌ره‌تا وایانزانی ئه‌مه‌ دیالۆگی ناونمایشه‌كه‌یه‌.
ئا – كامران
ژێده‌ر- ڕووسیا ئه‌لیه‌وم

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.