وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار ئهمڕۆ شهموو تهواوكردنی پڕۆژهیهكی قیرتاوكردنی شهقامێكی 20 مهتری له شاری ههولێر ڕاگهیاند.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئامادەبوونی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانیی دووی هەولێر و تیمی سەرپەرشتیاری پرۆژەكە، سەردانی پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی 20 مەتریی لە گەڕەكی كوێستانی شاری هەولێر كرد كە سەرجەم كارەكانی ئهمڕۆ شهموو بە تەواوی جێبەجێ كران.
وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار ئاشكرای كرد: ئەو شەقامە 20 مەترییە، شەقامی 40 مەتری و 100مەتری بەیەكەوە دەبەستێتەوە و زیاتر لە 8 هەزار مەتر دووجا قیڕی ستابلایزەری تێدا بەكارهاتووە و بە گوژمەی 151 ملیۆن دینار جێبەجێ كرا.
ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزارییە كە بە گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار دینار لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن.
ئەو شەقامە سەرەكییەی ئەمڕۆ تەواو كرا، کاریگەری تەواوی لەسەر کەمکردنەوەی جەنجاڵیی هاتوچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران دەبێت، بەهۆی ئەوەی ئەم شەقامە قەرەباڵغییەکی زۆری لەسەرە، وێڕای ئەوە ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.