شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایده‌گه‌ێنێت: له‌كۆتاییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا باران ده‌بارێت.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌باره‌ی یه‌كه‌م باران بارینی ئه‌مساڵ له‌هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: رۆژی چوارشەمە 13-10-2021، یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ لەناوچەکە دەستپێدەکات کە له کاریگەریەکی لاوازی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور پێکدێت بە گشتی زیاتر بەشێوەی نمە بارانی پچر پچر ده‌بێت لەھەندێ کات و ناوچەدا .
ئاراس جه‌بار ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بەدیاری نەکراوی لەھەندێ ناوچەدا رێژەی بارانەکە زیاتر ده‌بێت، ھەورە بروسکەشی له‌گه‌ڵ ده‌بێت ، بەتایبەت لە سەر ناوچە شاخاویيەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر لەبەر ئەوەی چەقی نزمە پاڵەپەستۆکە پێشبینی ده‌كرێت لەسەر ئەم ناوچانە زیاتر جێگیر ببێت و بەراورد بەناوچەکانی دیکەی ھەرێم ئەگەری چربوونەوەی ھەور و بارانبارینی زیاتر ده‌بێت.
شاره‌زایه‌كه‌ی كه‌شناسی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: تا رۆژی ھەینی 15-10-2021، کۆتایی ئەم ھەفتەیە کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە بەشێوەیەکی لاواز بەردەوامی ده‌بێت لەسەر ناوچەکە و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ئەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەھەندێ کاتدا بەڵام زیاتر لە رۆژی چوارشەمەدا ئەگەری بارانبارین زیاتر ده‌بێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.