ھێزەکانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای نەینەوا دەست پێ کرد.
بەپێی میدیا عێراقییەکان، دەستەی راگەیاندنی سوپای عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە دوورگەی حەزەر باشووری رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، دەست پێ کردووە.
باس لەوەشکراوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، زنجیرەیەک ھەڵمەتی گەڕان و پشکنین لە ژمارەیەک ناوچە و گوندی دەورووبەری دوورگەی حەزەر ئەنجامدراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.