هاووڵاتییانی کەرکووک له دهرهوهى كهركووكیش بن ڕێگەیان پێ دەدرێت لە ڕۆژی دەنگداندا بگەڕێنەوە کەرکووک، به مهبهستى بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئەمڕۆ هەینی 8ـی تشرینی یەکەمی 2021، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوه دەکات کە لە رۆژی دەنگدان ھەر هاووڵاتیێکی کەرکووک لە دەرەوەی کەرکووکیش بێت، دەتوانێت بگەڕێتەوە کەرکووک بۆ دەنگدان.
بڕیارەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک لەدوای ئەوەوە دێت کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی عێراقی قەدەغە کرد.
جێی باسە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 8ـی تشرینی یەکەمی 2021، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، زیاتر لە 1 ملیۆن و 196 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.