نووسینگەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق، جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە عیراقییەکان بە متمانەوە و بەدڵی خۆیان دەنگ بدەن
ئەمڕۆ هەینی 8ـی تشرینی یەکەمی 2021، UNAMI نووسینگەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە جەخت لەوە دەکاتەوە کە عێراقییەکان پێویستە لە کەش و هەوایەکی ئارام و دوور لە پاڵەپەستۆ و هەڕەشە دەنگ بدەن.
هەر لە پەیامەکەدا داوا دەکات هەموو لایەک ڕێز لە ئازادی هەموو عێراقییەکان بگرن لە دەنگدانیان بۆ ئەو نوێنەرانەی کە خۆیان هەڵیاندەبژێرن.
دەقی پەیامەکەی یونامی:-
لە ڕۆژی هەڵبژاردندا، پێویستە عیراقییەکان بە متمانەوە و بە دڵی خۆیان دەنگ بدەن لە کەش و هەوایەکی خاڵی له پاڵەپەستۆ و تۆقاندن و هەڕەشە. دووبارە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە ڕێز لە ئازادی هەموو عیراقییەکان بگرن لە دەنگدانیان بۆ ئەو نوێنەرانەی کە خۆیان هەڵیاندەبژێرن. #بۆ_عیراق_دەنگ_دەدەین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.