Erbil 13°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:14

نێردەی یەکێتی ئەوروپا: ماوەی 7 ھەفتەیە بۆ چاودێری کردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان ھاتووینەتە عێراق

کوردستان TV
100%


 ڤیولا ڤۆن کرامۆن ، سەرۆکی چاودێرانی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێری ھەڵبژاردنەکانی عێراق،رایگەیاند کە جارێ گەرموگۆڕی بە دیمەنی ھەڵبژاردن لە دەنگدانی تایبەتدا کە ئەمڕۆ لە سەرانسەری عێراقدا، دەستی پێکردووە، دیار نییە.

ڤیولا ڤۆن کرامۆن لە لێدوانێکدا رۆژنامەوانییدا لەبارەی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران کە ئەمڕۆ ھەینی لە سەرانسەری عێراق دەستی پێکردووە رایگەیاندووە کە لەئێستادا، 20 چاودێری لەچوارچیوەی شاندی یەکێتیی ئەروووپا بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەکە لە ژمارەیەک بنکە و ناوەندی دەنگدان بڵاوکراونەتەوە و چاودێری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت دەکەن و گوتی: بەپێی ئەوەی لەلایەن چاودێرانی نێودەوڵەتییەوە بەدی کراوە، جارێ گەرموگۆڕی بە دیمەنی ھەڵبژاردن لە دەنگدانی تایبەتدا کە ئەمڕۆ لە سەرتاسەری عێراقدا، دەستی پێکردووە، دیار نییە.

گوتیشی: جارێ زووە قسەی لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بکەین و چونکە پرۆسەکە تازە دەستی پێکردووە.

سەرۆکی چاودێرانی نێردەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ چاودێریی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ڤیولا ڤۆن کرامۆن راشیگەیاند:  ماوەی حەوت ھەفتەیە بۆ چاودێکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان ھاتوویەنەتە عێراق و پەیوەندییشمان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ھەیە.

بەیانی ئەمڕۆ ھەیەنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە سەرانسەری عێراق دەستی پێکرد کە دەنگدەران دەتوانن لە 595 بنکەی دەنگدان دەنگی خۆیان بدەن.

پرۆسەکە ئەمڕۆ تەنیا بۆ کارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگری، پێشمەرگە و دەزگاکانی دژەتیرۆر و ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکان لە پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، پێشمەرگە، سوپای عێراق و ھەموو کارمەندەکانی سەرجەرم ھێزە ئەمنییەکان و ئەو کەسانە دەبێت کە لە رۆژی دەنگدانی گشتی ئەرکی پاریزگاری ھاووڵاتیان و بەرێوەچوونی پرۆسەکەیان لەسەر شان دەبێت.

لە سەرانسەری عێراقدا یەک ملیۆن و 75 ھەزار و 727 کەس لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا مافی بەشداریکردنیان ھەیە، 120 ھەزار و 126 ئاوارەش ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان ھەیە، لە گرتووخانەکانیش 671 کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.

بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکان، لە عێراقدا 24 ملیۆن و 907 ھەزار و 679 کەس مافی دەنگدانی ھەیە، لەو ژمارەیە 14 ملیۆن و 316 ھەزار و 237 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانی وەرگرتووەتەوە.

لەم ھەڵبژاردنەدا لە سەرانسەری عێراق، سێ ھەزار و 240 بەربژێر بەشدارن، لە چوارچێوەی 21 ھاوپەیمانی و 109 لیستی پارت و لایەنی سیاسیدا و بەشێک لە کاندیدەکانیش سەربەخۆن، سەرجەمیان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستھێنانی 329 کورسیی پەرلەمانی عێراق.

پێشتر ژمارەی کاندیدەکان سێ ھەزار و 249 کەس بوون بەڵام یەکێکیان گیانە لەدەستدا و کۆمسیۆنیش بە تۆمەتەکانی سەرپێچیی رێساکانی بانگەشەکردن، پێشکەشکردنی بڕوانامەی ساختە و کڕینی کارتی دەنگدان ژمارەیەکیانی دوورخستەوە. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.