وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، 297 پرۆژەی ستراتیژی و گەورە و مامناوەند لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە ژێر جێبەجێکردندان.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت کە ڕوانگەیەكی ستراتیژی بۆ پرۆژەكانی ئاو هەیە و بۆ ئەم مەبەستەش بە پلان كار لەسەر پەرەپێدانی سێكتەری ئاو و نۆژەنكردنەوەی پرۆژەكان دەكات.
ڕاشیدەگەیەنێت، بە گوژمەی زیاتر لە 41 ملیۆن دینار بۆ دابینكردن و پێداویستییەكانی چاككردنەوەی پرۆژەی ئاوی دووكان- سلێمانی یەك خەرج كراوە.
شایەنی باسە، هەفتەی ڕابردوو ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند ئێستا تەنیا لە سێكتەری ئاودا، 297 پرۆژەی ستراتیژی و گەورە و مامناوەند بە گوژمەی 2 ترلیۆن و 887 ملیار دینار لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا لەژێر جێبەجێكردندان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.