Erbil 15°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:40

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کەمکردنەوە بۆ چەند پرۆژەیەک رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەئاگادارییه‌كه‌دا بۆ سەرجەم کۆمپانیاکان کەم کردنەوەی چەند پرۆژەیەک رادەگەیەنێت.

لەو  ئاگادارییه‌دا کە واژۆی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی لەسەرە و  هاتووە: ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکان دەکەینەوە کە کەمکردنەوە بۆ  هەریەک لەپرۆژەی تێکەڵەرێژکردن و قیرتاوکردنی رێگای سەرچاوگ_ملەی گەچێنە لەناحیەی سیروان و چاکسازی لەرێگای گوندی دۆڵبیان  ئەنجام دەدرێت.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: هەرکەسێک ئارەزوی بەشداریکردنی هەیە لە رۆژی سێشەمە رۆژی ٢٨/٩/٢٠٢١ەوە سەردانی دیوانی وەزارەت بکات  بەمەبەستی وەرگرتنی بەڵگەنامەکانی کەمکردنەوەی ئەو پرۆژانەی لەسەرەوە ناویان هاتوە.

111

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.