Erbil 12°C شەممە 11 کانوونی دووەم 12:04

که‌ربه‌لا.. پاسێکی سه‌ردانیکه‌رانی چله‌ی ماته‌مینی به‌ 13 که‌سه‌وه‌ که‌وته‌ ناو ئاوه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مشه‌و سێشه‌م پاسێك كه‌ پڕ بوو له‌ سه‌ردانیكه‌رانی به‌شداربووی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێنی، كه‌وته‌ ناو ئاوی ڕووباری كه‌ربه‌لا و به‌رگری شارستانیش ئاشكرای ده‌كات سه‌رجه‌میان ڕزگاركراون.

به‌رگریی شارستانی شاری كه‌ربه‌لا ئاشكرای كرد، توانیویانه‌ هه‌ر 13 سه‌ردانیكه‌ره‌كه‌ ڕزگار بكه‌ن كه‌ 6 كه‌سیان كه‌وتبوونه‌ ژێر ئاوه‌وه‌ و له‌ناو پاسه‌كه‌ گیریان خواردبوو.

پاسه‌كه‌ له‌ جۆری (هایس) بووه‌ و به‌هۆی كێشه‌ی میكانیكی له‌ سكرێته‌ری به‌نزینه‌وه‌ كه‌وتبووه‌ ناو ڕووباری حوسێنییه‌ له‌ شاری كه‌ربه‌لا.

به‌رگریی شارستانی ئاشكراشی كرد، به‌زووترین كات گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و 7 له‌ سه‌ردانیكه‌ران له‌سه‌ر ئاوی ڕووباره‌كه‌ بوون و باری ته‌ندروستییان باش بوو و به‌خێرایی ڕزگاركراون، به‌ڵام 6ی تر له‌ناو پاسه‌كه گیریان خواردبوو و‌ كه‌وتبوونه‌ ژێر ئاوه‌وه.

به‌رگریی شارستانی شاری كه‌ربه‌لا ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و 6 كه‌سه‌ی كه‌وتبوونه‌ ژێر ئاوه‌وه‌، دوای ده‌رهێنانیان له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حوسێنی نزیك شوێنی ڕووداوه‌كه كرابوون و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، ئێستا باری ‌ته‌ندروستییان باش و جێگیره‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.