ئەمڕۆ سێشەم، د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران گوێی لە خواست و داواکاری زیاتر لە 100 هاووڵاتی گرت.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ڕاییکردنی کارەکانی هاووڵاتییان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان ھەفتانە لەناو باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران چاوی بە ژمارەیەک لە چین و توێژه جیاوازهكان دەکەوێت.
ئامانج لەم کارەی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران جگە لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان، چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی فەرمانگەکانی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.
جێی ئاماژهیه هەموو رۆژانی سێشەمەیەک تەنها ئەو هاووڵاتییانەی ناویان تۆمار کراوە بە پێی خشتەیەکی کاتی کە بۆیان دیاریکراوە، دوای ئەوەی پەیوەندییان پێوە دەکرێت دەتوانن لە کاتژمێر 10 تاوەکو 12ی بەیانی ڕاستەوخۆ داواکاری و سکاڵاکانیان بگەیەنن بە ئەنجوومەنی وەزیران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.