Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:12

هونه‌رمه‌ند د.هۆشیار سه‌ید ئه‌حمه‌د کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری هه‌ولێر، د.هۆشیار سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌ نه‌خۆشی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد.

هونه‌رمه‌ند ناوی ته‌واوی (هۆشیار ئه‌حمه‌د ساڵح)ه‌ و به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك كۆییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگ بووه‌ له‌ (ته‌وێڵه‌) له‌ ساڵی 1940 له‌ ته‌وێڵه‌ی سه‌ر به‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دایك بووه‌.

ساڵی 1962 دێنه‌وه‌ هه‌ولێر و له‌ گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ نیشته‌جێ ده‌بن، ساڵی 1963 هاوسه‌رگیری كردووه‌ و دوو كوڕ و سێ كچی هه‌یه‌.

ساڵی 1943 دایكی كۆچی دوایی كردووه‌، باپیری ساڵح له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشی ویستووه‌ لای خۆی له‌ كۆیه‌ به‌خێوی كردووه‌، ساڵی 1946 له‌و شاره‌ چووه‌ته‌ قوتابخانه‌ی  (الپانیه‌).
دوای ئه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ لای باوكی و هه‌ر به‌هۆی وه‌زیفه‌ی باوكی قۆناغی یه‌كی ناوه‌ندی له‌ ته‌له‌عفه‌ر و دوو له‌ هه‌ولێر و سێ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و چوار و پێنجی دواناوه‌ندی له‌ سنجار ته‌واو ده‌كات، ده‌رچووی (خانه‌ی مامۆستایان)ی سلێمانییه‌ له‌ ساڵی 1960 – 1961، ساڵی 1961 بووه‌ته‌ مامۆستا له‌ گوندی (بێستان سوور) سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت له‌ سلێمانی و دوای ساڵێك ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ گوندی (مورتكه‌ی گه‌وره‌) له‌ سنوری هه‌ولێر، ساڵێك له‌وێ ده‌مێنێته‌وه‌ و دواتر ساڵ و نیوێك ده‌چێته‌ (قوشته‌په‌) و دواجاریش ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر و ده‌چێته‌ قوتابخانه‌ی (هندرێن)ی ئێواران. 

له‌ ساڵی 1956 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌, له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ شانۆگه‌ری (ئه‌مره‌كه‌ی به‌گم) له‌ ده‌رهێنانی ڕه‌ئووف یه‌حیا, ماوه‌یه‌ك داده‌بڕێ و دواتر له‌ ساڵی 1970 دووباره‌ ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌ كاری هونه‌ری و له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌ری هه‌ولێر به‌شداریی ته‌مسیلی (ماره‌یی) ده‌كات، له‌ ساڵی 1970 به‌شداریی ڤیستیڤاڵی هونه‌ری كوردی كردووه‌ له‌ شاری به‌غدا به‌ شانۆگه‌ری (له‌ پێناو روِوناكی) له‌ نووسینی خۆی و ده‌رهێنانی سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان.
له‌ ساڵی 1974 له‌ هه‌ولێره‌وه‌ دوو شانۆگه‌ری ده‌به‌ن بۆ سلێمانی (بێژه‌ر به‌ڵێ بێژه‌ر نا) له‌ نووسینی برێخت و ده‌رهێنانی سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان, (چیڕۆكی كرن) له‌ نووسینی مه‌عاز یوسف و ده‌رهێنانی سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هونه‌رمه‌ند هۆشیار سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌ یه‌كجاری واز له‌ هونه‌ر دێنێ

 ناوی هه‌ندێ له‌به‌رهه‌مه‌كانی:
• ئه‌مره‌كه‌ی به‌گم 1956
• ماره‌یی 1970
• له‌ پێناو ڕووناكی 
• مه‌سه‌له‌ی شارێك 1972
• چڵپاو 1973
• بێژه‌ر به‌ڵێ بێژه‌ر نا 1974
• چیڕۆكی كرن 1974

 

.

 ئا- كامران

كوردستان TV

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.