Erbil 8°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 22:00

چین ئاپێک بۆ نه‌هێشتنى ئالووده‌بوون به‌ ته‌کنه‌لۆژیا داده‌نێت

کوردستان TV
100%

وڵاتی چین نوێترین به‌رنامه‌ی ئاپی به ‌ناوی (دوین) دروستكردووه‌‌ تا ڕێژه‌یه‌ك بۆ منداڵان دابنێ كه‌متر به‌رنامه‌ی (تیك تۆك)‌ به‌كاربێنن كه‌ رۆژانه‌ له‌ 40 خوله‌ك زیاتر نه‌بێت.

به‌رنامه‌ی دوین ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ تۆمار ده‌كات كه‌ ته‌مه‌نیان له ‌14 ساڵ كه‌متره‌،  واته‌ ته‌مه‌نى 13 ساڵى ده‌توانێ له ‌كاتژمێر 6ی به‌یانییه‌وه‌ تا كاتژمێر 10ی ئێواره‌ به‌ناوه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ به‌كاربێنێ، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى دێ كه‌ وڵاته‌كه‌ ده‌یه‌وێ به ‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك نه‌هێڵێ ئالووده‌بوون به ‌ته‌كنه‌لۆژیا‌ له‌لاى هه‌رزه‌كاره‌كانی‌‌ ببێته‌ زیان.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ هه‌رزه‌كاران ئاشنا بكرێن به ‌ناوه‌ڕۆكێكى زانستى و مۆزه‌خانه‌ و باسه‌ مێژووییه‌كان، به‌رنامه‌ی دوین به ‌پێى دۆخ  و تێگه‌یشتنى هه‌رزه‌كاره‌كان بابه‌ت و ناوه‌ڕۆكه‌كانیان داناوه‌.

وڵاتی چین هه‌روه‌ها له ‌هه‌فته‌ى ڕابردووه‌وه‌ گێمه‌ ڤیدیۆیه‌كانى قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌مه‌نیان له‌ 18 ساڵ كه‌متره‌، هه‌روا له‌ شوباتى رابردووشدا هێنانى مۆبایل له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

به‌ پێى زانیاریی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هاووڵاتییانی چینی له ‌ڕۆژێكدا زیاتر له‌ 5 كاتژمێر ئه‌نته‌رنێت به‌كار ده‌هێنن كه‌ 2 كاتژمێر بۆ سه‌یركردنى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌.

BBC
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.