Erbil 8°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 22:03

گۆگل پلان داده‌نێ زه‌برێک له‌ سامسۆنگ و هواوى بدات

کوردستان TV
100%

به‌پێى ئاشكرابوونى چه‌ند زانیارییه‌ك، مۆبایلی گۆگلى ژیر كه‌ ده‌كرێ بنووشتێته‌وه‌،  پشتگیرى له‌ سیسته‌مى كارپێكردنى ئه‌ندرۆید 12 ده‌كات له ‌داهاتوودا و ململانێ له‌گه‌ڵ مۆبایلی كۆمپانیاكانی سامسونگ و هواوی بكات.

ماڵپه‌ڕى "زا فێرچ"ى تایبه‌تمه‌ند به‌ هه‌واڵى ته‌كنیكى باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی گۆگڵ ناوه‌كه‌ی (پاسپۆرت)ه‌ و دوو شاشه‌ له‌خۆ ده‌گرێ، یه‌كێك له ‌شاشه‌كان ده‌وه‌ستێ كاتێك مۆبایله‌كه‌ ده‌نووشتێنرێته‌وه‌‌، له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ زانیارییه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه‌ خاڵى شاشه‌ى خستنه‌ڕووه‌كه‌ی (ئاولۆید) 7.6 ئینجه‌.

گۆگڵ تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كى سه‌باره‌ت به ‌ته‌كنیكه‌كانى تری ئه‌و مۆبایله‌ زیره‌كه‌ی خۆی‌‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌‌، به‌ڵام له ‌هه‌ندێك ڕاپۆرتدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ئه‌م مۆبایله‌‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ نه‌وه‌ى پێنجه‌مى گه‌یاندنه‌وه (5G).

پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێ مۆبایله‌كه‌ی گۆگل ململانێ له‌ته‌ك زۆرێك له‌و مۆبایلانه‌ بكات كه‌ ده‌نووشتێنرێنه‌وه‌، ئه‌م ئامیرانه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى سامسۆنگ و هواویه‌وه‌ به‌رهه‌م هێنراون‌.


 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.