Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 11:35

له‌ ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی هۆتێله‌که‌ی هه‌ولێر 2 کچی گه‌نج گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگر له‌ هۆتێلێكی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 2 كچی گه‌نج گیانیان له‌ده‌ست دا كه‌ خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن.

په‌یامنێری (كوردستان تی ڤی) له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ئاگره‌كه‌ له‌ سه‌عات 8ی به‌یانی له‌ هۆتێلی فه‌رید له‌سه‌ر شه‌قامی 30 مه‌تری هه‌ولێر ڕوویداوه‌‌ و هۆكاره‌كه‌شی ته‌قینی بوتڵی غاز بووه‌ له‌ كاتی ئاماده‌كردنی نانی به‌یانیدا.  

خاوه‌نی هۆتێلی فه‌رید به‌ په‌یامنێری كوردستان تی ڤی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی ئاگره‌كه‌‌ به‌داخه‌وه‌ دوو كچی گه‌نجی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، یه‌كێك له‌ كچه‌كان ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌‌ هاتۆته‌ هۆتێله‌كه و به‌دوای كاردا گه‌ڕاوه‌‌، ئه‌وه‌ی تریشیان بۆ سه‌ردانیكردنی هاوڕێیه‌كی تری هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌یانی ڕووی له‌ هۆتێله‌كه‌مان كردووه‌.

په‌یامنێری كوردستان تی ڤی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به‌ خێرایی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و نه‌یانهێشتووه‌ ئاگره‌كه‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌ بكات و ئێستاش به‌ ته‌واوی ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.