Erbil 14°C شەممە 28 کانونی یەکەم 12:10

له‌ ڕۆژی ده‌نگدان ئاسانکاری بۆ چه‌ند توێژێکی کۆمه‌ڵگه‌‌ ده‌کرێ

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌ ڕۆژی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێ، ئاسانكاری بۆ چه‌ند توێژێكی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌كرێ.

عه‌مید غالب ئه‌لعه‌تییه‌ گوته‌بێژی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانی فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پاراستنی بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ ده‌بێت له‌ ڕۆژی ده‌نگداندا ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ و جوله‌ی خاوه‌ن پێداویستیی‌ تایبه‌ت و به‌سه‌ڵاچووان بكرێ تا بتوانن به‌ ئاسانی ده‌نگی خۆیان بده‌ن.

گوته‌بێژی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ ته‌واوی بۆ پاراستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی ئه‌منی پارێزراو له‌ بنكه‌ و ناوه‌نده‌كانی سندووقی هه‌ڵبژاردن بێننه‌ ئاراوه‌.

جێی باسه‌ بۆ‌ هه‌ڵبژاردنی په‌له‌مانی عێراق 3249 كاندید خۆیان به‌ربژێر كردووه‌ تا یه‌كێك بن له‌و 329 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی بۆ چوار ساڵی داهاتوو له‌سه‌ر كورسی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دابنیشن.

 

 

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.